ئایفۆن 8 باوەڕپێنەکراوە

iphony-8کۆمپانیای ئەپڵ چەند تایبەتمەندییەکی ئایفۆنی داھاتووی بڵاوکردۆتەوە و پێدەچێت ئەو تایبەتمەندییانە لە ئایفۆن 8دا جێگیر بکرێن.

بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ئەپڵ دەیەوێت شاشەی لاکان بۆ ئایفۆن 8 دابنێت و چەند کارێکی لەڕێگەی ئەو شاشەیەوە بکرێت و شاشە سەرەکییەکەی قەبارەی 5 ئینچی دەبێت، ھەروەھا رامەکەی 6 گێگابایت دەبێت و پرۆسێسەرێکی ئەی 10ی دەبێت کە خێراییەکەی دەگاتە 2.5 گێگاھێرتز و بەوشێوەیە زۆر بەخێرایی کارەکان ئەنجام دەدات.

ھاوکات کامێرای پشتەوەی ئایفۆن 8 بەڕوونی 20 مێگاپێکسڵ وێنە دەگرێت و ئەوەی پێشەوەشی 12 مێگاپێکسڵ دەبێت، ھەروەھا پاترییەکەی لە کاتژمێرێکدا 3 ئەمپێڕ دەبەخشێت، ئەو بەرھەمە لە ساڵی 2017دا دەخرێتە بازاڕەوە و پێدەچێت ئەپڵ گۆڕانکاری لە نمایشی بەرھەمەکانیدا بکات.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!