زانيوتانە ئەم تايبەتمەندييەی مۆبايلەکانتان بۆچی باشە؟

زانيوتانە ئەم تايبەتمەندييەی مۆبايلەکانتان بۆچی باشە؟

وەک ئاشکرايە لەماوەی رابردوو بەشێوەيەکی خێرا مۆبايلەکانی ئايفۆن و گالاکسی و ئێچ تی سی و بلاکبێری و سۆنی ئيرکسۆن و چەندانی ديکە کەوتنە بازارەوە و بەکارهێنەرێکی زۆريان بەلای خۆياندا راکێشا.

لە ديارترينیان ئەو ئامێرانە بوون کە بە سيستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆيد کاريان دەکرد، لەناو ئەو ئامێرانەشدا کۆمەڵێک تايبەتمەندی و خزمەتگوازری گرنگ هەن کە کەم کەس درکی پێدەکەن و بەکاریدەهێنن.

يەکێک لەو تايبەتمەندييانەی لەو دوو سيستمەدا هەيە، بوونی (DND) يە کە کورتکراوەی (Do Not Disturb mode)ە، کارە گرنگەکان بۆ ئەو ئامێرانەی سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێسی لەسەرە ئەمانەن:

١- نەهاتنی هيچ پەيوەندييەک و خستنە باری بێدەنگی مۆبايلەکان، دواتر هەر کەسێک پەيوەندی پێوەکردبيت بە شێوەی ميسد کۆڵ بۆت دێت. واتە کاتێک کەستێک تەلەفۆن بۆ دەکات دەڵێت پەيوەندی ديکەی لەگەڵدايە و لەبەردەست نييە.

٢- زياتر هێشتنەوەی باتری مۆبايلەکەت.

٣- نەهێشتنی دەنگی نامە ئاگادارکراوەکانی فەيسبووک و ڤايبەر و واتسئاپ و هتد.

هەروەها هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت لە رێگەی سێتينگی مۆبايلەکەيەوە ئەم تايبەمەندييە دەستکاری بکات و ئەو شتانەی دەيەوێت تيادا کارای بکە.

تێبينی بۆ سيستمی ئەندرۆيد ئەم تايبەتمەندييە بۆ ڤێرژنەکانی ٥.٠ بەرەو سەر هەيە و بۆ ئايفۆنيش لە پێنجەوە هەيە.

لۆگۆکەی لەسەر ئەندرۆيد:

 

12510234_445928928939976_3620918917984289060_n


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!