سامسۆنگ ٢ مۆبایلی نوێی بەرھەمھێنا

بەھۆی ئەو خواستە زۆرەی لەسەر مۆبایلەکانی سامسۆنگ ھەیە کۆمپانیاکە دوو مۆبایلی نوێی لەزنجیرەی J Series ئاشکراکرد کەئەوانیش J٧ Pro و J٧ Max ن .
ھەردوکیان کامێرایەکی ١٣ مێگاپکسڵ و فلاشێکی لید و ھاوێنەیەکی ١.٧ و کامێرای پێشەوەی ١٣ مێگاپکسڵی ھەیە.

مۆبایلەکە تایبەتمەندیی Social Cameraی ھەیە بۆ چاککردنی وێنەکان و ھەڵبژاردنی باشترین پەیوەندیی خۆت لەفەیسبوک و مێسنجەر و وەتس ئەپ، تا بتوانیت بەیەک کلیک وێنە و ئایکۆنەکان بنێریت .
ئەم دوو مۆبایلە خزمەتگوزاری پارەدانی سامسۆنگی لەسەرە و ھەردووکیان بەپەنجە مۆر کاردەکەن.

J٧ Pro تایبەتمەندیی تەکنیکی ھەیە لەشاشەی Super AMOLED و قەبارەی ٥.٥ و Full HD و پرۆسێسەری ھەشت ناوەکی Exynos ٧٨٧٠  و رامی ٣ گێگابایت و میمیۆری ٦٤ گێگا بایت و باترییەکی ٣٦٠٠.
مۆبایلی J٧ Max شاشەی فول ئێچ دی و قەبارەی ٥.٧ ئینجە و پرۆسێسەرێکی ھەشت ناوەکی Media Tek Helio P٢٠ ی رامی ٤ گێگابایتی ھەیە لەگەڵ میمیۆری ٦٤ گێگابایت و باتریەکی ٣٣٠٠.
نرخی ئەم دوو مۆبایلە لەنێوانی (٢٨٠ بۆ ٣٣٠) دۆلاردایە.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!