بەبێ پاسسوۆرد ئەکاونتەکەت بکەرەوە

بەبێ پاسسوۆرد ئەکاونتەکەت بکەرەوە

جاری وایە، لەوانەیە بەهۆی زۆری خاوەندارێتی ئەکاونتەوە، تێپەڕەوشە ‘پاسسوۆرد’ەکەت لەبیر بکەیت، لەبیر کردنی تێپەڕە وشە بووەتە کێشەیەکی جیهانیی لەلایەن بەکاربەرانەوە.

کۆمپانیای گۆگڵ لە داهێنانێکی ناوازەدا، کە بەنیازە لە سەری ساڵی نوێدا ڕایبگەیەنێت، چارەسەری ئەم کێشەیەی کردووە، بەوەی، کە ئیتر بەکارهێنەر پێویستی بە تێپەڕە وشە نابێت.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی بەریتانیایی تەلەگراف، لەمەولا بۆ کردنەوەی هەژماری Gmail و YouTube، لەبری داخڵکردنی تێپەڕەوشە، ئەوەندە بەسە، کە دوای گەیشتنی پەیامێک بۆ مۆبایلەکەت، تەنیا پەنجە بنێیت بە دوگمەی “بەڵێ”ـدا. ئەم خزمەتگوزارییەش وەک ئەپێک دەخرێتە بەردەستی بەکارهێنەران، کە لەسەر هەردوو سیستمی iOS و Android کار دەکات.

وتەبێژی گۆگڵ ئاشکرای کرد، ئەم خزمەتگوزارییە سودێکی زۆر بە بەکارهێنەرانی دەگەیەنێت. هەروەها ئاماژەی بەوەدا لە کاتی دزرانی مۆبایلی بەکارهێنەردا دەتواندرێت لە ڕێی تێپەڕەوشە ئاسایییەکەیەوە بچێتەوە ناو هەژمارەکەیەوە و ئەم خزمەتگوزاریە ڕابگرێت.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!