خواردنی سیر چ سوودێكی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ده‌ی به‌تاڵ بیخۆی

Bawang-Putih-Medical-Line

هه‌نگوین و لیمۆ و ته‌نانه‌ت چای سه‌وزیش ئه‌گه‌ر گه‌ده‌ت به‌تاڵ بێت زیانی هه‌یه‌، به‌ڵام ئایا سیرت تاقی كردۆته‌وه‌ ؟؟

لێكۆڵینه‌وه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خواردنی سیر له‌گه‌ده‌ی به‌تاڵ سودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌ گرنگترینیان :

. خاوێن كردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ : سیر توانای پاك كردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ی هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی له‌ به‌كتریاو  مادده‌ زیانبه‌خشه‌كانی تر.

. چاره‌سه‌ری كێشه‌ی توره‌یی ده‌كات : لێكۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خواردنی سیر له‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵ به‌تایبه‌تی له‌ به‌یانیان ده‌بێته‌ هۆی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ له‌ توره‌بوون و كاردانه‌وه‌ی خراپ .

. پارێزگاری كردن له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن : به‌هۆی بوونی مادده‌كانی ئه‌لسین و ئه‌جونی له‌ناو سیردا ده‌ورانی خوێن چالاك ده‌كات و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ له‌هه‌مان كاتدا كه‌سه‌كه‌ ده‌پارێزێ له‌ به‌رزی په‌ستانی خوێن .

. ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ له‌ خوێن : خواردنی سیر له‌گه‌ده‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆل له‌ خوێندا .

. سوودی هه‌یه‌ بۆ ئامێری هه‌رس كردن : كێشه‌كانی ترشانی گه‌ده‌و كه‌می هه‌رس كردنی خواردن به‌ خواردنی سیر نامێنێ .

سه‌رچاوه‌:rojana.net

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!