نوێترین و گەورەترین مزگەوت لە وڵاتی یابان کرایەوە

نوێترین و گەورەترین مزگەوت لە وڵاتی یابان کرایەوە…
٠
ڕۆژی ٢٠-١١-٢٠١٥ دەرگای گەورەترین مزگەوت لە یــــابــــان کرایەوە کە دەکەوێتە نزیک شارێکی ناوەندی یابان بەناوی ناگۆیا و ئەوەش دەستپێکێکی نوێ دەبێت بۆ نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسلامدا.
ئیسلام لە یابان بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و کاریگەری لەسەر ئەو وڵاتە هەبووە، پەیوەندی موسوڵمانان لەگەڵ یابانییەکاندا مێژووییە.
یەکەم مزگەوت لە یابان مزگەوتی موسوڵمانانی کۆبی بووە کە لە مانگی ئابی ١٩٣٥ دا کراوەتەوە و دوای زیاتر لە ٨٠ ساڵ هێشتا هەر ناوەندێکە بۆ پەرستش لەو وڵاتەدا. لەدوای ساڵی ١٩٣٥ ەوە بە دەیان مزگەوتی تر کراونەتەوە لە وڵاتی یاباندا.
هەروەها یەکەمین ناوەندی دەعوە لە یابان لە هەمان ئەو ساڵەدا دروستکرا کە یەکەمین مزگەوتی تیا دروستکرا، واتە لە ساڵی ١٩٣٥ دا، بەڵام ئەو سەنتەرە ئێستا هێندە بەرەپێش چووە کە سەرچاوەی خۆیی هەیە بۆ دروستکردنی ناوەندی ئیسلامی و لە ئێستادا خاوەنی مزگەوتی بەیتول ئەحەدن (ماڵی یەکتاپەرستی). نوێترین مزگەوتیش کە لە ئێستادا دروستکراوە و گەورەترین مزگەوتە لە ناو مزگەوتەکەدا جێگەی ٥٠٠ نوێژخوێن دەبێتەوە.
کردنەوەی مزگەوتەکە بە میوانداری چەندین کەسایەتی ئەنجامدراوە کە کەسایەتی سیاسی و بەرپرسی شارەکەیان تیادایە، هەروەها ڕێبەرانی کۆمەڵگای موسوڵمانی ئەحمەدیشیان تیادابووە لە سەرانسەری جیهانەوە..

سەرچاوە :: ئەلجەزیرە…


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!