هەواڵ پێدانی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)بەهەڵگەڕانەوەی زۆربەی ئومەتەكەی

هەواڵ پێدانی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)بەهەڵگەڕانەوەی زۆربەی ئومەتەكەی……

پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (( لا تقوم الساعة حتی تلحق قبائل من أمتي بالمشركين, وحتى تعبد قبائل من أمتي الأوثان )) أخرجه الترمذي(2219)وصححه الألباني في صحيح جامع(7418).
واتە : قیامەت هەلناسێت تاكو خەڵكانێك لە ئومەتەكەم ئەچنە پاڵ موشریكەكان، وە تاكو خەڵكانێك لە ئومەتەكەم دەست دەكەنەوە بەبتپەرستی .

چەند هەڵوێستەیەك ”
أ- پێغەمبەری خوا لەم فەرموودەیە باسی دوو حاڵەتی كرد كە بریتین لەوەی ئومەتەكەی توشی شەریك بۆ خوا بریاردانی گەورە ئەبن لەدوو رێگاوە :
1- رێگای یەكەم؛ پێغەمبەری خوا ئەفەرمێت(خەڵكانێك لە ئومەتەكەم ئەچنە پاڵ موشریكەكان)موشریكەكان واتە ، یەهود و نەصارا نەك بەو مانایەی ببنە یەهودی یان نەصرانی بەلكو بەو مانایەی شوێن بەرنامە و رێبازو ئارەزووەكانی ئاوان دەكەون ، كی ئەمڕۆ بەچاوی خۆمان دەیبینین كە چۆن ئەو بەناو موسڵمانانەی چونەتە پاڵ ئەمریكاو ئیسرائیل رۆژئاوای نەصرانی بەرنامە و رێبازی ئەوان ئەچەسپێنن و داوای جێ بەجێ كردنی دەكەن و بانگەشەی بۆ ئەكەن وەك دیموكراسی و عەلمانیەت و قەومیەت پاشان خۆیشیان لەپێناو مانەوەی حوكمی ئەو رێبازانە ئەدەنە كوشت(*) ، پاشان حوكم و داوەری ئەبنەوە بۆلای یاسا دەستكردە دانراوەكانی ئەوان لە دادگاكانەوە بەبێ ئەوەی هیچ ئینكاریەكیان لێی هەبێـت، ئەمەش بۆخۆی ئەو شەریك بۆ خوا بریاردانەیە كە توشی بوونە لە بواری گوێرایەلی و شوێنكەوتن و حوكم كردن(التحاكم،والقضاء) .
2- ڕێگای دووەم؛ پێغەمبەری خوا ئەفەرمێت(خەڵكانێك لە ئومەتەكەم دەست دەكەنەوە بەبتپەرستی) هەروەك دەبینین صۆفیەكان و ئەو خةلكە زۆرەی شوێنیان كەوتون بونەتە موشریك چۆن دەستیان داوەتە قەبر و مەزار پەرستن عیبادەت بۆ كردنیان بە گەورە دانایان سەربرینی حەیوان بۆیان هاوار پێ كردنیان كردنیانە واسطە لە نێوان خۆیان خوا جگە لەوەی زۆربەی شێخەكان دەروێش موریدەكانیان وا فێركردوە كە لە گەردوندا چەندین سەید و شێخ یارمەتی خوا ئەدەن چەند قوتبێكن و ئەوان لەگەل خوایە جیهان بەرێوە ئەبەن ئاگایان لەهەموو شتێكە هەموو شتێك ئەتوانن بكەن !!

ب- ئەم هەواڵ پێدانەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم)موعجیزەیەكە لە راستیەتی پێغەمبەرایەتی لە رۆژگاری ئەمرۆماندا زۆر بەئاشكراو بەربڵاو دەیبینین ، كە ئەم هەموو خەلكە زۆرەی خۆی بەموسڵمان ئەزانێ كەچی لەراستیدا هیچ لە ئیسلام هەر حاڵی نەبوە هێشتا پێی نەگەیشتوە بەلكو لە دین و بەرنامەیەكی ترن كە بە كردەوە دەریانخستوە داوای چەسپاندن و جی بەجی كردنی غەیری بەرنامەی خوا ئەكەن و دەنگیش بۆ ئەدەن بەشانازیەوە پاشان خوێن و گیانیانیشیان لە پێناوی دا بەخت دەكەن بۆ پاراستن و مانەوەی، ئەم خەڵكەی باسمانكرد هیچ لە دینی خوا نەماوە و نەبوە تەنها ناوەكەی نەبێـت ، یان تەنها چەند عیبادەتێكی عادەتی نەبێت كە ئەیكات كە ناوەرۆكی نیە نازانی مەبەست پێی چی یەو چی لێ داوا ئەكات، ئەوەشی لەسەر دینی ئیسلامی راستەقینەیە زۆر زۆر كەمینەن و غەریب و نامۆن لەنێو ئەو هەموو خەڵكە موشریكە نەفامە خراپەدا بزربوون ئەوەش راستكەوتنی ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەرە(صلی الله علیه واله وسلم) كە ئەفەرمێت: بدأ الإسلام غریبا فسیعود غریبا كما بدأ ، فطوبی للغرباء )[رواه مسلم،145] واتە : ئیسلام بەنامۆیی و غەریبی دەستی پێكرد و هات ، پاشان گەرانەوەی بەنامۆیی و غەریبی دەست پێ دەكاتەوە ، موژدە بێ بۆ نامۆكان بە طوبی لەبەهەشت كە هەر خوا خۆی دەزانێ چۆنە)
لەم فەرموودەیەش ئەوەمان پێ ئەلێ كە بەلێ رۆژانێك دێت زۆربەی خەلكی لە سەر ئیسلام و دینی خوا نامێنن و هیچی لێ نازانن وەكو خۆی تەنها كەسانێكی كەم نەبیت كە زۆر غەریب و نامــــــۆن.

نوسینی : كۆمەڵی ڕزگاربوو


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!