ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ 300 هاوڕێت هه‌بێ له‌ فه‌یسبووك ..بزانه‌ تووشی چیت ده‌بی؟

FaceBook_3

لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكیه‌كان ئاگاداری ده‌ده‌ن له‌ مه‌ترسی خراپ بوونی ته‌ندرووستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌هۆی به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كه‌مه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ نموونه‌ فێیسبووك و تویته‌ر ، به‌وه‌ی كه‌ده‌بێته‌ هۆی توش بوونی كه‌سه‌كه‌ به‌ قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوكێ و بێزاری زۆر .

لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ زانكۆی مۆنتریالی كه‌نه‌دی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ به‌ناوبانگه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هۆڕمۆنی كۆرتیزۆرل درووست ده‌كات ، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر له‌ 300 هاوڕێیان هه‌یه‌ ڕێژه‌ی ئه‌م هۆڕمۆنه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ وكه‌سه‌كه‌ توشی قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوكێی زیاتری ده‌كات .

به‌هۆی بینینی هه‌واڵه‌ جۆراو جۆره‌كانی ناو فێیسبوكی هاوڕێكان و نوسینی چه‌نده‌ها كۆمێنتی جۆراو جۆر ئه‌م كه‌سه‌ توشی چه‌نده‌ها حاڵه‌تی ده‌رونی خراپ و نه‌رێنی ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جار هه‌واڵ و وێنه‌كان به‌ دڵی ئه‌و نین .

…………
سەرچاوە: rojana.net

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!