سووده‌ سەرسوڕهێنەرەکانى میوه‌ و سه‌وزه‌ ره‌نگ سووره‌كان

a64d267fc669

لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ سوده‌كانی میوه‌ و سه‌وزه‌ ره‌نگ سووره‌كان ده‌كه‌ین:

1ـ شیلك یان توی فه‌ره‌نگی:

سه‌رچاوه‌ی گرنگی ڤیتامین C كه‌ به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و ئه‌سید فولیك كه‌ یارمه‌تی ته‌ندروستی دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌دات و به‌سوده‌ بۆ خانمانی له‌ قۆناغی دووگیانیدا.

2ـ گێلاس:

سه‌رچاوه‌ی گرنگی ریشاڵه‌كان ‌و دژه‌ ئۆكسان و ڤیتامین C و پۆتاسیۆم كه‌ په‌ستانی خوێن رێك ده‌خات.

3ـ تووى سوور:

توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ ئه‌م توه‌ ده‌بێته‌ هۆی مردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ و هه‌روه‌ها تو به‌ ره‌نگی سووری تۆخ ده‌بێـته‌ هۆی وه‌ستاندنی باكتریا له‌ دیواره‌كانی میزڵدان و برینی گه‌ده‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین C.

4ـ ته‌ماته‌:

سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی لیكۆبینه‌ كه‌ رێگه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و مه‌مك ده‌گرێت و سه‌رچاوه‌ی گرنگی پۆتاسیۆم و ڤیتامین C كه‌ بۆ دڵ پێویسته‌.

5ـ توو تڕكه‌:

رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ریشاڵه‌كانی له‌خۆ گرتووه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی راگرتنی ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ.

6ـ شووتی:

سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی لیكۆبینه‌ كه‌ رێگه‌ له‌ نه‌خۆشی دڵ و نه‌خۆشی چاو و جه‌ڵته‌ی مێشك و گشت جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ ده‌گرێت وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.

7ـ گریپ فروت:

دژه‌ ئۆكسانێكی به‌هێزه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤتامین C و رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت.

8ـ بیبه‌ری سوور:

سه‌رچاوه‌ی گرنگی ڤیتامین A و C كه‌ پێویسته‌ بۆ ته‌ندروستی پێست و ددانه‌كان و ده‌ماره‌كانی خوێن و ئێسك.

9ـ چه‌وه‌نده‌ر:

ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئه‌سید فولیك و لیكۆبین و ئه‌نسوسیانین و دژه‌ ئۆكسانێكی به‌هێزه‌.

10ـ هه‌نار:

ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ریشاڵه‌كان و ڤیتامین C كه‌ برگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و كۆلیستۆلی خوێن و كێشی زیادی له‌ش داده‌به‌زێنێت.

 

 

……………..

سه‌رچاوه‌:nrttv.com

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!