چۆن دەزانی بەردی گورچیلەت هەیە ؟؟

piedra-en-el-riñon-cálculo-renal

بوونی بەردی گورچیلە نەخۆشییەكی باوە، بەردی گورچیلە نیشانەی هەیە، بەتایبەتی هاتنی خوێن لەگەڵ میز، یان ژانی گورچیلە، چارەسەریشی بەپێی قەبارەو شوێنی بەردەكەیە، جا ڕێگەكانیشی جیاوازن، یان بە دەرمان، یان بەشكاندن دەبێت، یان بەڕێگەی نەشتەرگەری دەبێت.

پزیشكانی ئەو بوارە دەڵێن، ئەگەر بەردەمە دوو سەنتیمەتر بێت، دەتواندرێت وورد بكرێت ئەویش بەڕێگەی ئامێری لێزەر و دواتر لەڕێگەی میزكردنەوە دێتە خوارەوە.

ئەو كەسەی تووشی بەردی گورچیلە هاتووە، دەبێت پشكنینی خوێنی بۆ بكرێت، تاكو ئاشكرا ببێت ڕێژەی خوێی ترشی یۆریك لەناو خوێنی چەندە، چونكە بەزیاد بوونی خوێنەكە لەناو میزدا چاڵاكی بەردەكە دەردەكەوێت.

یەكێك لەو ڕێگەیانەی كە هۆكارێكن بۆ دروست بوونی بەرد بریتییە لە خواردنی ئەو خۆراكانەی كە خوێی زۆری تێدایە، لەگەڵ كەمی ئاو خواردنەوە، ئەوەش هۆكارێكە بۆ گەشەی بەردەكە.

لەبەر ئەوە پێویستە ئاگاداری خۆراك بێت و ئاو زۆر بخورێتەوە بۆ ئەوەی بەلایەنی كەم رۆژی دوو لیتر میز بكەیت یان رەنگی میز وەكو ئاوی لێبێت.

خوێی ئۆگزالێت لەتەماتەو فراولە زۆرە، هەرچی خوێی ترشی یۆریكە لە پرۆتینەكان و گشتی سوور هەیە، لەبەر ئەوە دەبێت بەتام ئەو جۆرە خواردنانە بخورێت.

 

 

…………….

سه‌رچاوه‌:kurdiu.org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!