زۆرێك له‌ خه‌ڵكی ئه‌م سوودانه‌ی هه‌ناریان نه‌زانیوه‌

الرمان-1024x846

 

گۆڤاری ئیلی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه‌ هه‌نار سوودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندرووستی جه‌سته‌و بیركردنه‌وه‌ به‌ جۆرێك كه‌ به‌ره‌نگاری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌ ده‌بێته‌وه‌ ، له‌ لایه‌ك و له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ده‌توانێ بیركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ زۆر به‌هێز و چالاك بكات .

له‌ خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێ سوودی هه‌نار بزانه‌ :

. سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی ڤیتامینه‌كانه‌ : خواردنی 175 گڕام له‌ هه‌نار ڕۆژانه‌ ده‌توانێ %30 پێویستیه‌كانی جه‌سته‌ بۆ ڤیتامین سی و وه‌ %36 له‌ ڤیتامین كه‌ی دابین بكات .

. دژی هه‌وكردنه‌ : به‌تایبه‌تی هه‌وكردنی ئامێری هه‌رس كردن . وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خواردنه‌وه‌ی 250 میللیلیتر له‌ شه‌ربه‌تی هه‌نار ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی 3 مانگ ده‌توانێ به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر دوور بكه‌ویته‌وه‌ له‌ هه‌وكردنی جه‌سته‌و ئه‌ندامه‌كانی تر.

. دژی شێرپه‌نجه‌یه‌ : خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی هه‌نار دژی گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌یه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ش جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات و سینگ .

. چاره‌سه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن : زۆربه‌ی كات به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن كێشه‌ بۆ ته‌ندرووستی له‌ش درووست ده‌كات له‌وانه‌ كێشه‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك . به‌لام خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی هه‌نار به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌توانێ یارمه‌تی ده‌ر بێ بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ .

. به‌هێزكردنی بیركردنه‌وه‌ : خواردنه‌وه‌ی گوشراوی هه‌نار ده‌توانێ ببێته‌ ڕێگایه‌كی باش بۆ به‌هێزكردنی ئاستی زمانه‌وانی و بینینی به‌هێز و چالاك كردنی بیركردنه‌وه‌ .

. دژی نه‌خۆشیه‌كانی دڵه‌ : به‌ خواردنی هه‌نار یان شه‌ربه‌ته‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێك ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ كه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ تووش بوونی كه‌سه‌كان به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ .

………………….

سەرچاوە: rojana.net

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!