بۆچی جلی سه‌وز له‌ ژووری نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌کاردێت ؟

Gallery-16-600x400

ڕەنگە زۆربەمان ئەم پرسیارەمان لەخۆمان کردبێت کە بۆچی ئەو کەسانەی لە ژووری نەشتەرگەری دان پۆشاکی سەوزی کاڵیان پۆشیوە ئەپرسین نەدەکرا لەجیاتی ئەم ڕەنگە ڕەنگی سپی یاخود هەر ڕەنگێکی تریان بەکارهێنابا

ڕەنگی سەوز هەردەم لەگەڵ ڕەنگی سووری بنچینەیی دەگونجێت ، وە چۆنییەتی گونجانەکەش ئەوەیە کە کاتێك چاو بۆ ماوەیەکی درێژ سەیری ڕەنگی سووری کرد ئەوا ئەو چاوە خۆکارانە بەدوای ڕەنگێكدا دەگەڕێت کە بگونجێ لەگەڵی و ئارامی بکاتەوە بێگومان ڕەنگە سەوزەکەیە کە ئارامی دەکاتەوە ، چونکە ڕەنگی سوور چاو ماندوو دەکات ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ سەیر بکرێت .

کاتێك دکتۆرێك چەند کاتژمێرێك سەیری خوێن دەکات لەکاتی نەشتەرگەریدا، ئەو ساتەی دکتۆرەکە سەری بەرز ئەکاتەوە چاو لەپڕا خۆکارانە بەدوای ڕەنگی سەوزدا دەگەڕێت بۆئەوەی ئارامی بکاتەوە، کە لە ئەنجامی زۆر سەیرکردنی ڕەنگی خوێنەکەدا ماندوو بووە ، بێگومان دڵ و دەروونی دکتۆرەکەش لەو کاتەدا لەگەڵی دا ئاسودە و ئارام دەبێتەوە .

هەروەها ڕەنگی سەوز بێجگە لەوەی کە ئارام بەخشە بۆ چاو، لەڕووی زانستی پزیشکییەوە سەلمێنراوە کە میکرۆب و ڤایرۆسەکان ناتوانن لەگەڵ ڕەنگی سەوز بژین لەو ناوچانە بەدوورن کە ئەم ڕەنگەی تیادا بەکارهێنراوە، بۆیە ئەبینین ژووری نەشتەرگەری و دکتۆر و ستافەکانی تایبەت بە ژووری نەشتەرگەری گشتی سەوزن .

هەرچی ڕەنگی شین ئەو ڕێژەیە کەمترە بۆیە ستافەکانی دەرەوەی ژووری نەشتەرگەری دەکرێ ڕەنگی شینی کاڵ بپۆشن چونکە لە ژووری نەشتەرگەری نین واتە گواستنەوەی میکرۆب و ڤایرۆسەکان بۆ نەخۆش کەمترین ڕێژەی هەیە لە ڕه‌نگی سه‌وز .

……………..
سه‌رچاوه‌:nrttv.com


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!