چەند نهێنی و زانیاریەكی فەیسبووك كە پێویستە هەمووتان بیزانن …

2015108221124711509

*تا ئێستا سەرنجت لەوە داوە كە فەیسبووك راستەوخۆ نەخشەی ئەو شوێنەت پیشان دەدات كە ئینتەرنێـتی تێدا بەكار دەھێنیت، ئەمەش لە ڕێگای ئەو زەویە خرەی كە نۆتیفیكەیشنەكانی تێدایە؟ من دەڵێم بێگومان نەخێر، چونكە هەستت پێ نەكردوە …

لە پێشوودا تەنها نەخشەی هەردوو كیشوەری ئەمریكای باكوور و ئەمریكای باشووری لەسەر جێگیر كرابوو ، بەڵام لە ئێستادا نەخشەی هەریەكە لە كیشوەرەكانی ئەفریقا و ئاسیا و ئەوروپای بۆ زیاد كراوە .

واتە گەر یەكیك لە كوردستان فەیسبووك بكاتەوە ، ئەوا نەخشەی ئاسیا ی پیشان ئەدات ، وە ئەگەر یەكێك لە فەرەنسا فەیسبووك بكاتەوە ، ئەوا نەخشەی ئەوروپای پیشان ئەدات ..

ئیستا برۆ سەیری بكە و روونتر بیبینە …

لەسەرەتادا فەیسبووك بەفەرمی ئەو خزمەتگوزاریەی ئاشكرا نەكرد، بەلام دواتر رایگەیاند كە تەنها كەسە زیرەكەكان هەستیان بەم گۆرانكاریە كردوە….

*تا ئێستا نزیكەی 31 ملیۆن بەكارهێنەری فەیسبووك مردون ، بەڵام تا ئێستا ئەكاونتەكانیان دانەخراوە

*لەوانەیە تا ئێستا نەزانیت كە بۆچی ماڵپەری فەیسبووك رەنگی شینە ؟وەلامەكەی ئاسانە ، لەبەر ئەوەی مارك زووكەر بێرگی خاوەنی فەیسبووك ، نەخۆشی ڕەنگ كوێری هەیە بە تایبەتی بۆ رەنگی سوور و سەوز.

*ئەوانەی مۆبایلی هۆشمەند(زیرەك )بەكاردەهێنن ، ڕۆژانە 14 جار سەردانی فەیسبووك دەكەن .

*كاتێك تۆ ئەپڵیكەیشنی فەیسبووك لە نێو مۆبایلەكەت یاخو تابلێـتەكەت هەیە ، ڕوونتر بلیم هەر كاتێك تۆ فەیسبووك بكەیتەوە لەسەر لاپتۆپ، دیسكتۆپ، مۆبایل، تابلێت ، ئەوا راستەوخۆ سیخوریت بەسەرەوە دەكرێـت و بەرێوەبەرانی فەیسبووك دەزانن تۆ چ ماڵپەرێكی تر دەكەیتەوە و بە دوای چیدا دەگەڕییت .

*تاوەكو كۆتایی مانگی رابردوو ، نزیكەی 10 هەزار كەس كوژراون كە زۆربەیان هاوڕێی یەكتر بوون ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەكاونتی یەكتریان ریپۆرت كردوە و بوەتە هۆی داخستنی ئەكاونتەكان.

* لە كوردستانی خۆشمان تاوەكو ئێستا سەدان ئافرەت تەڵاقدراون ، سەدان كاری بەدرەوشتی بەهۆی فەیسبووكەوە ئەنجام دراوە ، ئابرووی هەزاران كەس براوە بە هۆی بلاو كردنەوەی وێنە تایبەتیەكانیان ….

.

………………….

سه‌رچاوه‌:kurdiu.org

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!