قژتان دەرووتێنێتەوە

Fast food concept with greasy fried restaurant take out as onion rings burger and hot dogs with fried chicken french fries and pizza as a symbol of diet temptation resulting in unhealthy nutrition.

خۆراکە دروستکراوەکان تەنیا زیان بەتەندروستی مرۆڤ ناگەیەنن بەڵکو زیان بەخشیشە ئەگەر بەشێوەیەکی رۆژانە پشتی پێ ببەسترێت، بەتایبەت بۆ خانمان کەرێژەیەکی زۆری بخۆن و نەزانن ئەمانیش وەک گۆشتی سور و بابەتی نێو قتو زیان بەخشە.
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کەرۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانیی بڵاویکردۆتەوە و پشتی بە زانیاریی دوو ھەزار ژن بەستوە، دەرکەوتوە کە ھەر ٥ لە ٨ ژن لەقۆناغی ناوەندی تەمەنیاندا توشی روتانەوەی قژ دەبن بەھۆی گرتنەبەری شێوازی خۆراکی خراپەوە.
لەوبارەیەوە فیلیب کیسنجلی شارەزای بواری خۆراکی لەلەندەن رایگەیاند کە ٨٠%ی ئەوانەی سەردانی نۆڕینگەکەی دەکەن گرفتی ئەو کێشەیەیان ھەیە و تەمەنیان لەنێوانی (٤٥ بۆ ٥٥) ساڵیدایە.
ھاوکات بابەتە بۆماوەییەکانیش رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەلەدەستدانی قژ و کەمی ئاسندا، ھاوکات نەخۆشیەکانی رژێنی دەرەقی و رێجیمی ھەڵە و حاڵەتی ھۆرمۆنی کەبەکیسەی ھێلکەدان ناسراوە ھەمان رۆڵی ھەیە.

………………….

سه‌رچاوه‌:snnc.co

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!