حه‌وت رێگا بۆ رێگرتن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی (په‌ستانی خوێن

حه‌وت رێگا بۆ رێگرتن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی (په‌ستانی خوێن)
622809_480054928694110_528505934_o-1
.
په‌ستانی خوێن یه‌کێکه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی که‌ دووجاری مرۆڤ ده‌بێت و که‌ مرۆڤ به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌نالێژت و یه‌کێکه‌ له‌باره‌ ناته‌ندروستیه‌کان که‌ زۆر جار مرۆڤ توشی سه‌رئێشه‌ییه‌کی توند ده‌کات . په‌ستانی خوێن له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆرترین بلاوی هه‌یه‌ له‌ نێوان خه‌لک ، بۆیه‌ پزیشکه‌کان ئه‌وه‌ دووپات ده‌که‌نوه‌ که‌ به‌کارهێنانی رێگه‌ سروشتیه‌کان بۆ رێگرتن و که‌م کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن باشترین چاره‌سه‌ره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ل به‌کارهێنانی داوو ده‌رمان و ماده‌ کیمیاوییه‌کان بۆ هێورکردن و که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ په‌ستانه‌ . حه‌وت رێگه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌م کاریگه‌رییه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ که‌م ده‌کاته‌وه‌ که‌ بریتین له‌ :
.
1- که‌م کردنه‌وه‌ و دابه‌زاندنی کێشی له‌شی توش بوو به‌ نه‌خۆشی په‌ستانی خوێن ، به‌ که‌م بوونه‌وه‌ی کێشی له‌ش په‌ستانی خوێنیش که‌م ده‌بێته‌وه‌ ،
2- وه‌رزش کردن به‌ شێوه‌ییه‌کی به‌رده‌وام و رۆژانه‌ وه‌ک پایسکل سواری و مه‌له‌کردن و یارییه‌ سوێدییه‌کان که‌ ئه‌مه‌ش فاکته‌رێکه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن
3- که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێ له‌ نیو چێشت و خواردندا بۆ 4-6 غرام رۆژانه‌ .
4- وازهێنانی له‌ جگه‌ره‌کێشان جونکه‌ ماده‌ی نیکۆتین فاکته‌رێکی به‌هێزه‌ بۆ زیاد بوونی په‌ستانی خوێن به‌ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌کێشان ئه‌م په‌ستانی خوێنه‌ که‌م ده‌بێته‌وه‌ .
5- که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ .
6- هه‌روه‌ها دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌و بارانه‌ی که‌ هه‌ست ده‌که‌ی ده‌رونت به‌ره‌و شله‌ژانی ده‌بات و کارده‌کاته‌ سه‌ر باری ده‌رونیت چونکه‌ به‌ خه‌مۆکی و باره‌ ناده‌رونییه‌کان په‌ستانی خوێن به‌رزده‌بێته‌وه‌ .
7- به‌کارهێنانی ئه‌و ماده‌و خوارنانه‌ی که‌ سود به‌ خوێن ده‌گه‌ینن و وه‌ک پرۆتین و ڤیتامینه‌کان
.
سوپاس بۆ ‎‎گروپی پزیشكی دەریـــا
….

حه‌وت رێگا بۆ رێگرتن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی (په‌ستانی خوێن

حه‌وت رێگا بۆ رێگرتن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی (په‌ستانی خوێن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!