زیانی خه‌وتن له‌سه‌ر سك

19379106-v2_xlarge

خه‌وتنی باش ته‌نها ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ كاتێكی باشی بۆ ته‌رخان بكه‌یت و له‌ كه‌شو هه‌وایه‌كی بێده‌نگو ئارام بخه‌ویت ، به‌ڵكو له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ چۆنیه‌تی خه‌وتنت به‌هه‌مان شیوه‌ ده‌توانێ ببێته‌ یارمه‌تی ده‌ر بۆ ته‌ندرووستیه‌كی باش و جه‌سته‌یه‌كی چالاك پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌ستیت له‌م خه‌وه‌ .

یه‌كێك له‌و جۆری خه‌وتنانه‌ی كه‌ زیانی بۆ كه‌سه‌ك هه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ خه‌وتن له‌سه‌ر سك كه‌ ده‌بێته‌ هۆی تووش بوونی كه‌سه‌كه‌ به‌ چه‌ندین زیان و ئازار بۆ كه‌سه‌كه‌ :

. ته‌نگه‌نه‌فه‌سی : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م جۆره‌ خه‌وتنه‌ په‌ستانی زۆر له‌سه‌ر قه‌فه‌زه‌ی سینگ درووست ده‌بێت بۆیه‌ هه‌ناسه‌ ته‌نگی تووشی كه‌سه‌كه‌ش ده‌بێت .

. په‌ستانی سه‌ر پشت : به‌هۆی نه‌بوونی باڵانسێكی ته‌واوی كێشی له‌ش له‌م جۆره‌ خه‌وتنه‌ ئازاری پشت و بڕبڕی پشت ئازار درووست ده‌كه‌ن بۆ كه‌سه‌كه‌ ، له‌هه‌مان كاتیشدا قاچ و ده‌ست و ڕووخساریش به‌هه‌كان شێوه‌ هه‌ست به‌ ناڕه‌حه‌تی ده‌كه‌ن له‌م كاته‌دا .

. لۆچی : زۆربوونی لۆچ له‌سه‌ر ڕووخسار و هه‌روه‌ها تووش بوونی سك و سینگ به‌ ئازار .

. بۆ ئافره‌تس دووگیان : خه‌وتن به‌م شیوه‌یه‌ بۆ ئافره‌تی دووكیان به‌ تایبه‌تی له‌ مانگه‌مانی كۆتاییدا كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ منداڵه‌كه‌ییو هه‌روه‌ها بڕبڕی پشتی درووست ده‌كان .

………….
سه‌رچاوه‌:rojana.net


زیانی خه‌وتن له‌سه‌ر سك

زیانی خه‌وتن له‌سه‌ر سك

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!