گه‌ر بڕیارتانداوه ئه‌و چه‌وریه له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌ی جه‌سته‌تان بسوتێنن، ئه‌وا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری دیاریكراو هه‌یه كه ده‌توانن له ژیانتاندا ئه‌نجامی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو بن كه ئه‌وانیش:
1- خواردنه‌وه‌ی قاوه له به‌یانیاندا: به‌هۆی بونی مادده‌ی كافاینه‌وه له قاوه‌دا، پرۆسه‌ی هه‌زمكردن و سوتاندنی چه‌وری ناو جه‌سته بۆ رێژه‌ی 5% به‌رزده‌بێته‌وه.
2- نانی به‌یانی: پێویسته نانی به‌یانی له كاتی خۆیدا بخۆیت و زۆر پێویستیشه بۆ جه‌سته، هه‌وڵبده ئه‌و خواردنانه بخۆیت كه له گه‌نم دروستكراوه.
3- ئاو زۆربخۆره‌وه: ڕه‌نگه دانیشتنی به‌رده‌وام له نوسینگه‌كه‌ت نه‌هێڵێت چه‌وری جه‌سته‌ت بتوێته‌وه، به‌ڵام كاتێك ئاو زۆر ده‌خۆیته‌وه ئه‌وا یارمه‌تیه‌كی باشی جه‌سته‌ت ده‌ده‌یت بۆ ئه‌و كاره.
4- وه‌رزش بكه: رۆژانه ماوه‌یه‌ك بۆ وه‌رزشكردن دابنێ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له ڕووی ده‌رنویه‌وه ئارامت ده‌كاته‌وه، چه‌وری جه‌سته‌شت ده‌سوتێنێت.
5- نانی نیوه‌ڕۆ: له نیوه‌ڕواندا نانێكی باش و پڕ له پرۆتین بخۆ، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت وزه‌ی ته‌واوی خۆی هه‌بێت و كاتێكی زۆرتریشی له‌به‌رده‌ستدابێت بۆ هه‌زمكردن.
………..
سه‌رچاوه:خه‌ڵك
xelk.org
_________________________________