چوار خۆراک بۆ زیرەکبوون!

karara

پسپۆڕان چوار جۆر خۆراکیان وەک هۆکارى بەهێزبوون و چالاکبوونی مێشکی مرۆڤ دەستنیشانکردووە.

تیمێک زاناى پەیمانگای لێکۆڵێنەوە زانستییەکان لە ویلایەتی ماساچوستسی ئەمریکا لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامداوە و دەڵێن: هەندێک لە جۆرەکانى خۆراک ڕاستەوخۆ کاردەکەنە سەر مێشکی مرۆڤ، لەوانە ماسی دەریایی، پاقلەمەنییەکان، تەماتە و شیر و بەرهەمەکانى. تەئکیدیش دەکەنەوە کە خواردنى ئەو جۆرە خۆراکانە بەشێوەیەکی ڕێکخراو و هاوسەنگ، کاردەکاتە سەر ئاستی زیرەکیی مرۆڤ و تواناى کارکردنى مێشکی و زیرەکتری دەکات.

ئەو زانایانە ئامۆژگاریی ژنانى دووگیان دەکەن ماسی دەریایی بەڕێژەیەکی زۆر بخۆن، چونکە یارمەتیی گەشەکردنی مێشکی کۆرپەلە دەدات. بەپێویستیشی دەزانن کە مرۆڤ منداڵ لە سەرەتاى تەمەنیدا جگە لە شیر، بەرهەمەکانى دیکەى شیر بخوات لەبەر ئەوەى شیر و بەروبوومەکانى بیرەوەریی مرۆڤ بەهێزدەکەن.

سەبارەت بە جۆرەکانى پاقلەمەنییش، زاناکان دەڵین ئەو خۆراکانە ماددەى سنجابی ناو مێشک بەهێزدەکەن و گەشەکردنى خێرا دەکەن، هەروەها خواردنى پاقلەمەنییەکان بیرەوەریی بەهێز دەکات. ئەو زانا ئەمریکاییانە ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن کە تەماتە پەیوەندییەکى ڕاستەوخۆی بە تەندروستیی مێشکەوە هەیە و کاردەکات بۆ چالاککردن و بەهێزکردنى.

___________

سه‌رچاوه‌:NRT2

nrttv.com


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!