لێدان، منداڵ توشی‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ ده‌كات

8791_498014050231531_1793520345_n
.
لێدان، منداڵ توشی‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ ده‌كات
 .
توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ ده‌ریخستوه‌، كه‌ لێدانی‌ منداڵ و قیژان به‌سه‌ریدا، له‌ داهاتودا توشی‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ ده‌كات.
رۆژنامه‌ی
‌ (ده‌یلی‌ مه‌یل)ی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، توێژه‌رانی‌ زانكۆی‌ (ملایماوس) بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌، ئه‌و منداڵانه‌ی باوك و دایكیان به‌سه‌ریاندا ده‌قیژێنن و لێیان ده‌ده‌ن، زیاتر ئه‌گه‌ری‌ توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ هه‌یه‌.
توێژه‌ران وتویانه‌ پێده‌چێت هۆكاری‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی‌ نێوان لێدان و ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی‌ باسكران، پێده‌چێت ئه‌و فشاره‌ ده‌رونییه‌ بێت كه‌ له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ دروستده‌بێت.
به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گۆڕانكاریی‌ بایۆلۆژی‌ دروستده‌بێت و له‌وێشه‌وه‌ ئه‌گه‌ری‌ خراپبونی‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ زیاتر ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 700 كه‌سی‌ سعودی‌ كراوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه‌ به‌ رێژه‌ی‌ 1.7 زیاتر لێدان كراون، له‌وانه‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان نیه‌. ئه‌وانه‌شی‌ نه‌خۆشیی‌ دڵیان هه‌بوه‌ رێژه‌ی‌ لێدانیان 1.3 و ئه‌وانه‌ی‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سیش به‌ رێژه‌ی‌ 1.6 زیاتر بوه‌
.

لێدان، منداڵ توشی‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ ده‌كات

لێدان، منداڵ توشی‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ ده‌كات

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!