دەتەوێ مێشکت تەندروست بێت ؟

دەتەوێ مێشکت تەندروست بێت ؟
 ئەمە پرسیارێکەو بەس ھەرچەندە بێگومانم لە وەڵامەکەتا کە بەڵێیە بەڵام تەنیا (بەڵێ) بەس نیە بۆیە پێویستە بۆتەواوکردنی وەڵامەکەت ئەم بابەتە پێکەوە بخوێنینەوە .
.
ئەمە پرسیارێکەو بەس ھەرچەندە بێگومانم لە وەڵامەکەتا کە بەڵێیە بەڵام تەنیا (بەڵێ) بەس نیە بۆیە پێویستە بۆتەواوکردنی وەڵامەکەت ئەم بابەتە پێکەوە بخوێنینەوە .
کۆئەندامی دەماری ناوەندی (مێشک) گرنگترین ئەندامی جەستەی مرۆڤە ئەم ئەندامە ئاراستەکەر و بڕیاردەرو لەخۆگری ھەستەوەرەکانە سەرجەم ئەندامەکانی جەستە لەژێر فەرمانی ئەم کۆئەندامەدان ئەمە وێڕای ئەوەی ئەم کۆئەندامە مەڵبەندی بیرکردنەوەو پرۆسە عەقڵیەکانە ئەمانەو چەندین گرنگی تری ئەم کۆئەندامە کە ناتوانرێ وابەئاسانی بنوسرێتەوە ، بۆیە ھەروەک کۆئەندامەکانی تری جەستە ھۆکار زۆرە بۆئەوەی ببنە ھۆی نەخۆشی و کێشە بۆئەم کۆئەندامەش ، لەم بابەتەدا ھەندێک لەگرنگترین ئەو ھۆکارانەی کاریگەری خراپیان لەسەر تەندروستی ئەم کۆئەندامە ھەیە دەخەینەڕوو بەھیوای دوورکەوتنەوە لێیان بۆئەوەی تەندروستیەکی باش بە کۆئەندامی دەماری ناوەندی خۆمان ببەخشین و بتوانین بڕیار و کارەکانمان بەباشی لەم کۆئەندامەوە وەربگرین ، ھۆکارەکانیش بریتین لە :
١- نەخواردنی ژەمە خواردنی ئێوارە
ھەمیشە ڕێنماییە پزیشکیەکان پێمان دەڵێن لەژەمی ئێوارەدا زیادەڕەوی لەخواردندا نەکەین چونکە زۆر خواردن لەوکاتەدا دەبێتە ھۆی کۆبوونەوەی وزەو بەکارنەھێنانی بەھۆی ئەوەی شەوانە دەخەوین و جەستە لەچالاکیەکانی دەوەستێت ھەروەھا دەبێتە ھۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان ئەمە ڕێنماییەکی تەندروستە بەڵام ئێمە بەھۆی ھەڵە لێکدانەوەمان بۆئەم وتەیە ئێواران دووردەکەوینەوە لەخۆراک لەترسی قەڵەوبوون یان نەخۆشی و خەوبینین و …ھتد . بێگومان ئەمەیان ھەڵەیەکی خۆکردەکیە چونکە ئەم کارە دەبێتە ھۆی ئەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێنماندا کەم ببێتەوە کەمبوونەوەی ڕێژەی شەکریش لەخوێندا دەبێتە ھۆی ئەوەی خۆراکی پێویست نەچێت بۆمێشک ڕەنگە ببێتەھۆی شیبوونەوەی خانەکان بۆیە پێویستە ژەمە خواردنی ئێواران بخورێت بەڵام زیادەڕەوەی لە خواردنیدا نەکرێت .
٢- پیسبوونی ژینگە (کەش و ھەوا )
مێشک گەورەترین بەکاربەری ئۆکسجینە(O٢) لەجەستەی مرۆڤدا پیسبونی کەش و ھەوا و ھەڵمژینی ھەوای پیس لەڕێگەی پرۆسەی ھەناسەدانەوە دەبێتە ھۆی ئەوەی ئۆکسجینی پاک بەپێی پێویست نەگاتە مێشک ئەمەش کاریگەری خراپ لەسەر ھاوسەنگی و پرۆسە عەقڵی و تەەندروستی تاک بەگشتی دروست دەکات .
٣- کەم خەوی
خەوتن ھۆکاری پشودانی مێشکە لەو ماندووبوونەی توشی ھاتووە ھەروەھا ھۆکاری چەسپاندنی زانیاریە وەرگیراوەکانەو وزەی زیاتریش بەمێشک دەدات کە بەکاری خۆی ھەستێت ، بۆیە کەم خەوی دەبێتە ھۆی مردن ماندووبوون و لەناوچوونی پێشوەختی خانەکانی مێشک یان لاوازی مێشک لەتوانای بڕیار وەرگرتن و پرۆسە عەقڵیەکاندا بەگشتی ، بۆیە گرنگترین چارەسەر بۆ خۆپاراستن لەم گرفتە ئەوەیە کەلەماوەی (٢٤) کاتژمێردا (٧ – ٨) کاتژمێر لەوکاتە بۆ خەوتن بەکاربێنین وە گرنگترین کاتیش بۆ خەوتن شەوانە کاتژمێر (دە)ی شەو تا (شەش)ی بەیانی .
٤- جگەرەکێشان
جگەرەکێشان وێڕای ئەوەی لێکۆلینەوە پزیشکیەکان ئەوەیان یەکلایی کردووەتەوە کە جگەرەکێشا دەبێتە ھۆی چەندین نەخۆشی ترسناک کەچی مێشکیش بەدەرنیە لەو گرفت و نەخۆشیانەی کەلەئەنامی جگەرە کێشانەوە دروست دەبێت چونکە جگەرەکێشان دەبێتە ھۆی پیسبونی خوێن بەمادەی نیکۆتین ئەمەش وادەکات کە خوێنی پیس بۆ مێشک بچێت و مێشکیش بێبەش دەکات لەخواردن و ئۆکسجینی پاک و تەندروست ئەمەش وادەکات خانەکانی مێشک گرژببنەوە .
٥- داپۆشینی سەر لەکاتی نووستن یان کارکردندا
ھەندێجار بۆئەوەی خەومان لێبکەوێت پێویستمان بە شوێنێکی تاریک ھەیە یان لەکاتی کارکردندا بەھۆی گەرما یان پیسبوونی ژینگەی دەوروبەر ئەمانە دەبنە ھۆی ئەوەی سەرمان بەدەم و لوتیشمانەوە داپۆَشین بێگومان ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەرمێشک دەبێت چونکە لەو حاڵەتەدا چڕی گازی دووانەئۆکسیدی کاربۆن (CO٢) زیاد دەکات و ئۆکسجینی پێویست کەمدەبێتەوە بۆیە باشتر وایە لەکاتی نوستندا گڵۆپەکان بکوژێنینەوە یان دەم و لووتمان دانەپۆشین ھەوەھا لەکاتی کارکردنیش گەر ناچاربووین ئەم کارە بکەین ئەوا با بەدەمامکێک دایپۆشین نەک بە جامانیەکی شەستوور و ڕێگەی ھەناسەدان تەسک بکاتەوە ئەم کارە دەبێتە ھۆی زووماندووبوونیش لەکارکردندا .
٦- کارکردن و خوێندن لەکاتی توشبوون بەنەخۆشی
ئەنجامدانی کار یان خوێندن لەکاتی توشبوون بەنەخۆشی دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی چالاکیەکانی مێشک چونکە مێشک لەم کاتانەدا پێویستی بە پشوودانە نەک ماندووکردن .

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!