به‌یانیان قاوه‌ بخۆ

به‌یانیان قاوه‌ بخۆ

له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێدا ده‌ركه‌وتوه‌، باشترین كات بۆ خواردنه‌وه‌ی‌ كوپێك قاوه‌ له‌دوای‌ كاتژمێر نۆی‌ به‌یانیه‌وه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (فۆستا) بڵاویكرده‌وه‌، توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ له‌گۆڤاری‌ ده‌یلی‌ مه‌یلی‌ به‌ریتانی‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هۆكاری‌ باشترین كات بۆ خواردنه‌وه‌ی‌ كوپێك قاوه‌ له‌به‌یانیاندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ له‌وكاته‌دا ڕێژه‌ی‌ هۆرمۆنی‌ كۆرتیزۆل له‌جه‌سته‌دا كه‌ به‌رپرسه‌ له‌جێگیركردنی‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌كری‌ ناو خوێن، كه‌ ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاست، به‌وه‌ش كافاین نابێته‌ هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌كری‌ ناو خوێن.

له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاشكراكراوه‌، خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ پێش كاتژمێر (نۆ)ی‌ به‌یانی‌، كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ نابێت، چونكه‌ پێده‌چێت ببێته‌ هۆی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌كری‌ ناو خوێن.
—————————————————————–
و: ئه‌ڵوه‌ن ساڵح


به‌یانیان قاوه‌ بخۆ

به‌یانیان قاوه‌ بخۆ

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!