به‌چی دوور ده‌بی له‌ نه‌خۆشی دڵ ؟؟؟

55001b91611e9b40598b45c0

به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ دیاری كردنی ئامانجی ژیان بۆ مرۆڤ و گه‌یشتن پێی پارێزگاریت لێده‌كات له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ورانی خوێن .

 

ئه‌مه‌ به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتێك دێ كه‌ زانكۆی دڵی ئه‌مریكی بۆ ساڵی 2015 ئه‌نجامی داوه‌ له‌ ویلایه‌تی میرلاند ، لێكۆڵه‌روه‌وان له‌ماوه‌ی لێكۆلینه‌وه‌كه‌یاندا بۆ نزیكه‌ی 137 هه‌زار كه‌س دا كه‌ زیاتر گرنگیان به‌ لایه‌نی ده‌روونی داوه‌ نه‌ك جه‌سته‌یی .

ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌ ئه‌نجامه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئامانجێكیان له‌ ژیان هه‌یه‌ وه‌كو ( یارمه‌تی دانی منداڵ ، یاریكردن …) ڕێژه‌ی مردنیان به‌ نه‌خۆشی دڵ و ده‌ورانی خوێن كه‌متره‌ به‌ %23 له‌وانی تر ، هه‌روه‌ها تووشبوونیان به‌ جه‌ڵته‌ی ده‌ماغیش به‌ %19 كه‌م ده‌بێته‌وه‌ .

زاناكان ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كانیان ، پێویسته‌ مرۆڤه‌كان زیاتر گرنگی به‌ حاڵه‌تی ده‌روونی خۆیان بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی ژیانێكی خۆشتر بۆ كه‌سه‌كه‌ .

 

رۆژانه‌.نێت


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!