چۆن کۆمپیتەرەکەت ئەکوژێنیەوە دوای کاتێکی دیاری کراو

14261995881

 

ئێمە زۆر کات کۆمپتەرکەمان بە ئیش پێکراوی جێدێڵین نازانین چۆن دوای ماوەیەک خۆی بکوژێتەوە، بۆیە من لێرەدا باسی چۆنیتی ئەنجام دانی ئەم کارەتان بۆ دەکەم
سەرەتا ڕێگایەکی ئاسانە بابڵێین تۆ کاری داونلۆد ئەکەی لە ئینتەر نێت وە تەواو ئەبێت دوای کاتژمێرێك وەتۆ بە خێرای دەتەوێ بچیتە شوێنەك لە هەمان کات دا…
لەدوای کۆتای هاتنی لە داونلۆد ئامێرەکە هەڵئەستێ بە کوژاندنەوەی خۆی بەشێوەیەکی خۆدکار وە دڵنیابە کە کۆمپیتەرەکەت بم شێوازە دەکوژێتەوە

.
1- کارەکە زۆر بەشێوازێکی سانا و ئاسانە ئەنجام دەدرێت سەرەتا بڕۆ بۆ Start دوای Run
2- ئەمە بۆ ویندۆزی XP بەڵام لە ویندۆی 7 دا چونە سەر فەرمانی run بەم جۆرە دەبێت سەرەتا بڕۆ بۆ start پاشان فرمانی run
3- ئەم فەرمانە بنوسە لە ناو فرمانی run دا shutdown -s -t 3600
3600 سانی کاتەکەیە دەکاتە سەعاتێکی تەواو ئەوە ئەو کاتەیە کە ئامێرەکەت ئەکوژێنیەوە ئەتوانی بەپێی زیاد بونی سانیە و کەمبونی کاتەکە بگۆڕی
واتا کاتەکی ئێمە لێرە دا بەشێوەی سانیە دەبێت بەم جۆرەی خوارەوە
4- سەعاتێك = 60 دەقە + 3600 سانیە
دوو سەعات = 7200 سانیە
نیوسەعات = 0.5 = 1800 سانیە
ئێستا کارەکەمان جێبەجێکرد با بڵێین چویە شوێنەکە لەو کاتەی کە دات نابوو زووتر هاتیەوە دەتەوێ فەرمانەکە بەتاڵ کەیتوە بەم جۆرەی خوارەوە کارەکە ئەنجام دەدەیت
Start —> Run — > shutdown –a

ئاماده‌كردنی : Rebar K. Saeed


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!