سودی‌ قسه‌ی دایك بۆ كۆرپه‌له‌

سودی‌ قسه‌ی دایك بۆ كۆرپه‌له‌

ماڵپه‌ڕی‌ (RT)ی ڕوسی‌ بڵاویكرده‌وه‌، تیمێك له‌زانایان له‌زانكۆی‌ (هارڤارد)ی‌ ئه‌مریكی جه‌ختیان له‌وه‌كردۆته‌وه‌، ده‌نگی‌ دایك یه‌كه‌م ده‌نگه‌ كه‌ كۆرپه‌له‌ له‌ناوسكی‌ دایكدا گوێبیستی‌ ده‌بێت، به‌ڵام زانایان تا ئێستا ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرانه‌بوه‌، ده‌نگی‌ دایك ده‌بێته‌هۆی‌ گه‌شه‌كردنی‌ كۆرپه‌له‌ یاخود نا؟ به‌ڵام ته‌واو له‌وه‌ دڵنیان، قسه‌كردنی‌ دایك له‌گه‌ڵ كۆرپه‌له‌ پێش له‌دایكبون، ده‌بێته‌هۆی‌ زیادكردنی‌ شاره‌زایی‌‌و توانای‌ ئاخاوتنی‌ ئاسانتر ده‌كات.

له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا نزیكه‌ی‌ (40) منداڵ به‌شداریانكردبوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی‌ پێشوه‌خت له‌دایك بووبون، كۆرپه‌له‌كان كران به‌دوبه‌شه‌وه‌، به‌شی‌ یه‌كه‌میان بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك گوێیان له‌ده‌نگی‌ دایكیان بوو، به‌شی‌ دوه‌میان ته‌نیا گوێیان له‌قه‌ره‌باڵغی‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ بوو، دواتر ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ئاشكرایكرد، كۆرپه‌له‌كانی‌ به‌شی‌ یه‌كه‌م به‌شی‌ بیستیان زیاتر چالاكبوه‌ وه‌ك له‌به‌شی‌ دوه‌م، هه‌ربۆیه‌ زانایان پێشنیازیان كرد، پێویسته‌ دایكان له‌كاتی‌ دوگیانیدا قسه‌ بۆ كۆرپه‌له‌كانی‌ ناوسكیان بكه‌ن، یاخود چیرۆكیان بۆ بخوێننه‌وه‌.
—————————————————————–
و: شادان مسته‌فا


سودی‌ قسه‌ی دایك بۆ كۆرپه‌له‌

سودی‌ قسه‌ی دایك بۆ كۆرپه‌له‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!