پێكه‌نین ده‌رمانی زۆرێك له‌ ده‌رده‌كان و وه‌رزشی ماسووڵكه‌كانی سینگه‌

Always Smile - SongsIndia.Net

به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ریتانیه‌كان پێكه‌نین كه‌سه‌كان له‌ ئازار دوور ده‌كاته‌وه‌ ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ به‌ گوێره‌ی لێكۆلینه‌وه‌كانی ڕۆبین ده‌نباری مامۆستای ده‌روونناسی له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد، پێكه‌نین له‌ دڵه‌وه‌ وه‌كو وه‌رزشێك وایه‌ بۆ زۆرێك له‌ ماسووڵكه‌كان به‌تایبه‌تی ماسووڵكه‌كانی سینگ .

له‌م باره‌یه‌وه‌ پسپۆڕان هه‌ڵساون به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ، به‌ پیشان دانی دوو جۆر له‌ فیلم یه‌كێكیان كۆمیدی و ئه‌وی تریشیان چۆنیه‌تی فێربوونی وه‌رزش یان هه‌ر جۆره‌ فیلمێكی تری ئاسایی  بۆ دوو كۆمه‌له‌ له‌ به‌شداربووان .

له‌ ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كه‌شدا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌یری فیلمه‌ كۆمیدیه‌كه‌یان كردووه‌ زیاتر پێكه‌نیون ، زیاتریش به‌رگه‌ی ئازار ده‌گرن یاخوت كه‌متر تووشیان ده‌بێ وه‌ك له‌وانی تر .

بۆیه‌ له‌ كۆتاییدا ده‌توانین بڵێن كه‌ پێكه‌نین یاخوت زه‌رده‌خه‌نه‌ باشترین هۆكاره‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئازار .

 


پێكه‌نین ده‌رمانی زۆرێك له‌ ده‌رده‌كان و وه‌رزشی ماسووڵكه‌كانی سینگه‌

پێكه‌نین ده‌رمانی زۆرێك له‌ ده‌رده‌كان و وه‌رزشی ماسووڵكه‌كانی سینگه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!