جگه‌ره‌ كێشان كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ هه‌یه‌

54ddee2c611e9b1d228b45ed

به‌ گوێره‌ی ووته‌ی زاناكان جگه‌ره‌ كێشان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ری ده‌ماغ كه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ .

به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ زانكۆی (ئیدینبێر) له‌ به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه‌ ، ئه‌م كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌بن ، به‌لام یه‌كێك له‌وانه‌ بریتیه له‌ كاریگه‌ری درووست كردن له‌سه‌ر مێشك به‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی ته‌نك كردنه‌وه‌ی توێكڵی مێشك كه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ كاره‌كانی بیركردنه‌وه‌و زمان و وه‌رگرتنی شته‌كان .

بۆئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ زاناكان هه‌لسان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 244 پیاوو 260 ئافره‌ت كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نزیكه‌ی 73 ساڵێك ده‌بوو ، له‌ نێوان ئه‌مانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدابوو كه‌ به‌رده‌وام بوون له‌ جگه‌ره‌‌ كێشان ،  هه‌ندێكیشیان كه‌ وازیان له‌ جگه‌ره‌ كێشان هێنابوو ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شیان كه‌ هه‌رگیز نه‌یاكێشابوو .

له‌به‌ر ئه‌وه‌ زاناكان هه‌ڵسان به‌ توێژینه‌وه‌ له‌ ده‌ماغی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌و له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شدا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ توێكڵی ده‌ماغی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ی كه‌ جگه‌ره‌یان هه‌رگیز نه‌كێشاوه‌ ئه‌ستوورترو ئاسایی تره‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشن كه‌ زۆر ته‌نك و باریك ببوو ، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ وازیان له‌ جگه‌ره‌ هێناوه‌ به‌ شێوه‌ی پله‌ به‌ پله‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شێوه‌ی جارانی خۆی .

هه‌روه‌ها زاناكان ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ توێكڵی ده‌ماغ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن ته‌نك ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام جگه‌ره‌ كێشان كاره‌كه‌ خێراتر ده‌كات .

 


جگه‌ره‌ كێشان كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ هه‌یه‌

جگه‌ره‌ كێشان كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ هه‌یه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!