گه‌نجێكی چینی و كارێكی ناوازه‌ !!!

54d25cb2601e9b5f408b45ec

گه‌نجیكی چینی به‌مه‌به‌ستی دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئه‌نته‌رنیت و به‌كار نه‌هێنانی هه‌ڵسا به‌ له‌باربردنی ‌ مه‌چه‌كی (ده‌ستی) چه‌پی خۆی ،ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی سه‌رسووڕمانی دایك و باوكی .

ئه‌م گه‌نجه‌ كه‌ ناوی (فان ) ه‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵان ده‌بێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر ئاڵووده‌ی ئه‌نته‌رنێت ببو بۆیه‌ به‌ دایك باوكی ده‌ڵێ نیگه‌ران مه‌بن ، ده‌ڕۆمه‌ ده‌ره‌وه‌و به‌ زووی ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ ، به‌لام ئه‌و خه‌ریكی پلان دانان بوو بۆ ئه‌وه‌ی جوومگه‌كانی مه‌چه‌كی ده‌ستی چه‌پی له‌كار بخا  .

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م كاره‌شی ئه‌نجام دا ، گه‌یاندرایه‌ نزیكترین نه‌خۆشخانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دكتۆره‌كان توانیان چاره‌سه‌ری ته‌واوی بۆ ئه‌نجام بده‌ن ، به‌لام ڕایان گه‌یاند كه‌ ئه‌م گه‌نجه‌ ناتوانێ وه‌كو پێشتر كاره‌ سرووشتیه‌كانی ڕۆژانه‌ی پێ ئه‌نجام بدات .

شایانی باسه‌ به‌ گوێره‌ی سه‌رژمێریه‌كان ته‌نها له‌ وڵاتی چین نزیكه‌ی 24 ملیۆن كه‌س تووشی ئاڵووده‌بوونی ئه‌نته‌رنێت بوونه‌ ، زۆربه‌ی كه‌سه‌كانیش له‌ چینی گه‌نجانن .

 


گه‌نجێكی چینی و كارێكی ناوازه‌ !!!

گه‌نجێكی چینی و كارێكی ناوازه‌ !!!

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!