شوێنی پەنجەمۆرەکەی ئایفۆن دەگۆڕێت

0af9e55d6d757fb578f3b880febb

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی بەنیازە شوێنی دانانی پەنجەمۆرەکەی بگۆڕێت و زۆر بەئاسانی قفڵەکەی دەکرێتەوە.

بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ئەپڵ شاشەی ئایفۆن دەکاتە ھەستەوەرێک بۆ پەنجەمۆر و چیتر پێوستمان بە دوگمەی ھۆم نابێت بۆ کردنەوەی قفڵ، تەنھا پێویستە دەستت بخەیتە سەر ھەر شوێنێکی شاشەکە و ئایفۆنەکە دەکرێتەوە.

ھاوکات سیستەمی ئێستای پەنجەمۆر لەسەر شاشە کارناکات، بۆئەوەش ئەپڵ بەنیازە سیستەمێکی نوێ لەسەر شاشەی LCDی بەرھەمەکانی دابمەزرێنێت، بەڵام تائێستا باس لە سیستەمە نوێیەکە نەکراوە، چونکە کارکردنی زۆری دەوێت، ھەر لەگەڵ کاراکردنیشیدا لەسەر ھەموو ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێس دادەنرێت و بەکارھێنەرانی ئەپڵ لێی سوودمەند دەبن.

SNN
http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=16610&MapID=5

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!