فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ویلایه‌تی كلورادۆی ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ویلایه‌تی كلورادۆی ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ فیدارڵی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، گرتنی وێنه‌یه‌كی سێڵفی بووه‌ته‌ هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌كه‌ی‌ ویلایه‌تی كلورادۆی ئه‌و وڵاته‌، بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی‌.

ماڵپه‌ڕی CNN بڵاویكرده‌وه‌، ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ فیدراڵی ئه‌مریكا له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌كه‌ی‌ ویلایه‌تی كلۆرادۆ ئاشكار كردووه‌، كه‌ هۆكاره‌كه‌ی گرتنی وێنه‌یه‌كی سێڵفی بووه‌ له‌لایه‌ن فرۆكه‌وانه‌كه‌وه‌.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، پۆلیسی سه‌لامه‌تی له‌ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ فیدراڵی له‌نێو پارچه‌ تێكشكاوه‌كانی فڕۆكه‌كه‌ كامێرایه‌كی جۆری (gopro) یان دۆزیه‌وه‌ته‌وه‌ كه‌دوای پشكنینی كامێراكه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌چه‌ند وێنه‌یه‌كی سێڵفی پێگیراوه‌و وێنه‌ی‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ بووه‌، له‌وه‌ده‌چێت فلاشی كامێراكه‌ بوبێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ ئاستی بینینی توشی كێشه‌ بوبێت و كۆنترۆڵی له‌ده‌ست بدات.
—————————————————————–
و: هه‌ژاربابان


فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ویلایه‌تی كلورادۆی ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ویلایه‌تی كلورادۆی ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!