سێ ملیۆن كه‌سی كوشت

سێ ملیۆن كه‌سی كوشت

ساڵانه‌ به‌هۆی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كهوله‌وه‌، سێ ملیۆن‌و (300) هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، واته‌ زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ ئایدز‌و سیله‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

له‌هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ری‌ (علم المعرف) باس له‌توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات‌و ئاماژه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ساڵانه‌ ده‌بنه‌ قوربانی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كهول، وه‌ جۆری‌ ئه‌و  نه‌خۆشیانه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌خواردنی‌ كهوله‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌پێی‌ ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌كه‌، ساڵی‌ 2014دا به‌هۆی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كهوله‌وه‌ سێ ملیۆن‌و (300) هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاشكراكراوه‌، به‌هۆی‌ زۆربوونی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوان‌و نه‌بوونی‌ ڕێنمایی‌ پێویست له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی‌ كهول، ڕێژه‌ی‌ مردنه‌كه‌ ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات.

مردنه‌كانیش به‌هۆی‌ كهوله‌وه‌ خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ له‌ڕوداوه‌كانی‌ هاتوچۆ‌و نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ‌و شه‌كره‌، كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی‌ (%9)ی كۆی‌ مردن له‌سه‌ر گۆی‌ زه‌وی‌.

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌پێكردنه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مریكا‌و وڵاتانی‌ ئه‌وروپا له‌ڕیزبه‌ندی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی‌ كهولی‌ تێدا ده‌خورێت، به‌ڵام ڕێژه‌كه‌ زیادی‌ نه‌كردووه‌، له‌وڵاتانی‌ وه‌ك چین‌و هند ڕێژه‌كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
—————————————————————–
و: گوڵاڵه‌


سێ ملیۆن كه‌سی كوشت

سێ ملیۆن كه‌سی كوشت

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!