ڕێجیم مه‌كه‌ن

ڕێجیم مه‌كه‌ن

تۆڕی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌لمَانی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ په‌یڕه‌و كردنی‌ ڕیجیمی‌ خۆراك له‌ ماوه‌ی‌ شیردان به‌ كۆرپه‌له‌ له‌ لایه‌ن دایكه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌می‌ پێویستیه‌ خۆراكیه‌كان له‌ له‌شی‌ دایك و ئه‌مه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر شیری‌ دایك بۆ منداڵه‌كه‌ی‌،
هه‌ر ئه‌و تۆڕه‌ وتیشی‌ كه‌ شیری‌ دایك په‌یوه‌سته‌ به‌ جۆری‌ ئه‌و خۆراك و شله‌مه‌نیانه‌ی‌ كه‌ ده‌یخوات له‌ كاتی‌ شیردانی‌ به‌ منداڵ، بۆیه‌ ئامۆژگاری‌ دایكان ده‌كات كه‌ پێداویسته‌كانی‌ له‌شی‌ له‌ كاتی‌ شیردان به‌ منداڵ پربكاته‌وه‌ به‌ پێداویستیه‌ خۆراكیه‌كان له‌ پێناو پاراستنی‌ خۆی‌ و منداڵه‌كه‌ی‌،
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ ڕوو كه‌ پێویسته‌ دایك ئه‌مه‌ به‌ ده‌ستبهێنێ‌ له‌ ڕێگای‌ په‌یڕوكردنی‌ ڕێكخستنی‌ خۆراكێكی یه‌كسان و هه‌مه‌ جۆر بۆیه‌ پێویسته‌ خۆراكه‌ ڕوكیه‌كان زۆر بخوات وه‌ك سه‌وزه‌و میوه‌و به‌رهه‌مه‌ دانه‌وێڵه‌كان و هه‌روه‌ها خۆراكه‌ ئاژه‌ڵیه‌كانی‌ وه‌ك شیرو گۆشت و ماسی‌ و هێلكه‌و به‌ یه‌كسانی‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كافاین و قاوه‌و چای‌ سه‌وز و شله‌مه‌نیه‌كانی‌ وه‌ك كولا.
—————————————————————–
و: ئاواز عه‌لی‌


ڕێجیم مه‌كه‌ن

ڕێجیم مه‌كه‌ن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!