باشترین مردنه‌

باشترین مردنه‌

پزیشكی‌ به‌ناوبانگی‌ به‌ریتانی‌‌و سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ پزیشكی‌ ڕیتشارد سمیپ ڕایگه‌یاند، مردن به‌نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ باشترین مردنه.

له‌هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ری‌ ئه‌لوه‌كاله‌ ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ ئه‌لموسته‌قیله‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، مردن به‌نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ باشترین مردنه‌، چونكه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ ئه‌توانێ‌ ماڵئاوایی‌ بكات له‌كه‌س‌و كاری‌‌و پێداچوونه‌وه‌ بكات له‌كاروباری‌ ڕۆژانه‌ی‌ خۆی‌، ده‌توانێت ئاماده‌كارییه‌ك بۆ خۆی‌ ئه‌نجام بدات كه‌ له‌دوای‌ مردنی‌ سوودی‌ لێی‌ وه‌ربگیرێت، به‌پێی‌ باوه‌ڕبوونی‌ كه‌سه‌سایه‌تیه‌كان.

دكتۆر ڕیتشارد ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چیتر پێویست ناكات به‌ملیاره‌ها دۆلار خه‌رج بكرێت بۆ چاكبوونه‌وه‌ له‌م نه‌خۆشیه‌ كوشنده‌یه‌، ئه‌مه‌ زۆر باشتره‌ له‌مردنی‌ كتوپڕ كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ شۆك كردنی‌ كه‌س‌و كار.

ئه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ دكتۆر ڕیتشارد له‌گۆڤاری‌ پزیشكی‌ به‌ریتانی‌، ڕه‌خنه‌ی‌ لێ گیرا له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری‌ توێژینه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌ (بیته‌ر جونسۆن) توێژه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌ڵێت:”هه‌موومان ڕۆژێك ده‌مرین، به‌ڵام شێرپه‌نجه‌ منداڵه‌كانیش ده‌كوژێت”.
—————————————————————–
و: گوڵاڵه‌


باشترین مردنه‌

باشترین مردنه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!