چۆن له‌ده‌رمانی‌ ئازارشكێن دورده‌كه‌ویته‌وه‌؟

چۆن له‌ده‌رمانی‌ ئازارشكێن دورده‌كه‌ویته‌وه‌؟

پزیشكان به‌باشی‌ ده‌زانن نه‌خۆش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاره‌كانی‌ جه‌سته‌، پشت به‌به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان نه‌به‌ستێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌و جۆره‌ حاڵه‌ته‌ میوه‌و خۆراك بخورێت.

په‌یجی‌ مرۆڤ‌و ته‌ندروستی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك، له‌باره‌ی‌ به‌كارنه‌هێنانی‌ ده‌رمانی‌ ئازارشكێن، ئاماژه‌ی‌ به‌كۆمه‌ڵێك خۆراك داوه‌، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ جه‌سته‌.

1. گێلاس، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه‌، خواردنی‌ 20 ده‌نك له‌گێلاس، هاوشێوه‌ی‌ حه‌بی‌ ئیبۆپرۆفین (IBUPROFEN) كاریگه‌ری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاره‌كانی‌ ده‌بێت.

2. زه‌نجه‌بیل، بۆتێكچونی‌ گه‌ده‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ سه‌رماو كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ جومگه‌كان به‌سوده‌، چونكه‌ ماده‌ی‌ دژه‌ هه‌وكردنی‌ تێدایه‌.
3. ترێی‌ ڕه‌ش، پارێزگاریی‌ له‌خانه‌كان ده‌كات‌و له‌تێكچون ده‌یان پارێزێت.

4. زه‌رده‌چه‌وه‌، زۆر كاریگه‌ره‌ بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ توشی‌ داخورانی‌‌ ئێسك بون.

5. ماسی‌ سه‌له‌مون، به‌هۆی‌ بونی‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ ترشه‌ چه‌وری‌ ئۆمیگا سێ‌، به‌سوده‌ بۆچاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌وكردنی‌ جومگه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ ئازاری‌ گه‌ده‌و كۆئه‌ندامی‌ هه‌رسكردن.

6. نه‌عنا، به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ زه‌نجه‌بیل، كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ناڕێكی‌ گه‌ده‌و ریخۆڵه‌و كۆئه‌ندامی‌ هه‌رسكردن‌و قۆڵۆن‌و چاره‌سه‌ری‌ سه‌رئێشه‌ ده‌كات.

7. گوێز، به‌هۆی‌ بونی‌ ڤیتامین (B6)ه‌وه‌، كۆئه‌ندامی‌ به‌رگری‌ به‌هێز ده‌كات، چاره‌سه‌ری‌ گرژبون‌و گه‌رمبونی‌ شله‌كانی‌ جه‌سته‌ ده‌كات.
—————————————————————–
و: شاخه‌وان


چۆن له‌ده‌رمانی‌ ئازارشكێن دورده‌كه‌ویته‌وه‌؟

چۆن له‌ده‌رمانی‌ ئازارشكێن دورده‌كه‌ویته‌وه‌؟

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!