هەندێک زانیاری و ڕاستی دەربارەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت

مایکرۆسۆفت زەبەلاحی ئەمەریکا بۆ دروستکردنی پڕۆگرام . ناوێکی زۆر گەورە کەسمان نیە نەیناسین یان هیچ ماڵێک نیە ئامێرێکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی تێدا نەبێت .
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئێستا تەمەنی 39 ساڵە وە تاکو ئێستاش یەکێکە لە کۆمپانیا هەرە بەناوبانگەکانی جیهان لە تەکنەلۆژیا و دروستکردنی بەرنامە و سیستەم
لەم بابەتەدا هەندێک زانیاری دەخەینە ڕوو کە لەوانەیە هەر گوێتان لێی نەبوبێت یان نەزانن چیە . فەرموون لەگەڵم بن بۆ زانینیان …

1
ناوی کۆمپانیا لە سەرەتای دامەزراندنی لە ساڵی 1975 Micro-Soft بوو . پێش ئەوەی بول ئەلین و بیڵ گەیتس بیگۆڕن لە ساڵی 1981 و ووشەکان لێک بدەن و بیکەن بە Microsoft وە کورتکراوەی Microcomputer and Software

یەکەم ڤایرۆس کە دروستکرا بەناوی WinVer 1.4 لە ساڵی 1992 بوو

2
مایکرۆسۆفت لە تەمەنی 39 ساڵی خۆیدا زیاتر لە 150 کۆمپانیای کڕیوەتەوە وەکو هۆتمایل ، سکایپ و زۆری تریش
مایکرۆسۆفت تەنها بە ٣ کارمەند و 16.000 هەزار دۆلار دەستی پێکرد . لە ساڵی 2008 زیاتر لە 96.000 هەزار کارمەند کاری تێدا دەکرد و سەرمایەکەشی زیاتر بوو لە 60 ملیار دۆلار
زیاتر لە سەدا 76 کارمەندەکانی پیاو و لە سەدا ٢٣ کارمەندەکانی ئافرەتن

3
مایکرۆسۆفت ئۆفیس لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 1 ملیار بەکارهێنەری هەیە و خزمەتگوزاری OneDrive زیاتر لە ملیارێک فایلی لێ بارکراوە

onlive-desktop-office
ئەندازیاری پڕۆگرامینگ لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە ناسراون بە ناوی Softies لە نێو بەرزترین پلەدان لە جیهان لە مووچە وەرگرتندا . کەوا مووچەکەیان دەگاتە 106 هەزار دۆلار

4
بەشی گەڕان لە ناو کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زیاتر لە 850 دکتۆرا لە خۆ دەگرێت کە لە 13 تاقیگەدا کار دەکەن لە هەموو جیهاندا . کار دەکەن لە 55 بواردا و هەروەها بەرەوپێشبردنی ئامێر و سۆفتوێرەکاندا .

 

5

 

لە ساڵی 1986 بیڵ گەیتس تەنها خاوەنی لە سدا 49% کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بوو

6
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ساڵی 2001 یەکەم ئامێری تابلێتی دروست کرد بە ناوی COMDEX/Fall لە شاری لاس ڤیگاس

7
پلانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەوە بووکەوا سیستەمێکی تایبەت بە خۆی دروست بکات بە ناوی InterFace Manager بەڵام بە خێراییەکی زۆر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ ویندۆز Windows .

8
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت خواردنەوە گازییەکان بە خۆڕایی بە سەر کارمەندەکانیدا دابەش دەکات کە دەکاتە 23 ملیۆن خواردنەوە لە ساڵێکدا

 

بەپێی ووتەکانی بەڕێوەبەرێک بە ناوی یواکیم کیمبین کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەنیاز بوو کۆمپانیای SEGA بکڕێت بۆ ئەوە بتوانێت ململانێ بکات لەگەڵ کۆمپانیای SONY .

9
پێش ئەوەی کۆمپانیای گۆگڵ یوتیوب بکڕێت بە بڕی 1.6 ملیار دۆلار ئەو کۆمپانیای مایکرۆسۆفت نرخی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کردبوو

10
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت 35 هەزار دۆلاری دا بە میوزک ژەنی بە توانا بریان اینۆ بۆ ئەوەی مۆسیقای دەستپێکی ئیشپێکردنی ویندۆز دروست بکات لە ویندۆز 95 دا .

12

ئاماده‌كردنی: ferbba.com


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!