چۆنیەتی پاشەکەوتکردنی ناوەکان لە ئایفۆن ؟

ئامانج لەم هەنگاوانەی خوارەوە ئەوەیە کەوا نوسخەیەکی ناوەکانی ناو مۆبایلەکەمان پاشەکەوت بکەین نەوەک مۆبایلەکەمان لێ وون ببێت یاخود تێک بچێت یان هەر شتێکی تر . ناوەکان پاشەکەوت دەکرێن بە وێنە و هەموو زانیاریەکانیەوە . وە دەتوانی دواتر بەکاریان بهێنیتەوە لەسەر ئامێرێکی تری ئایفۆن یان هەر ئامێرێکی تر کەوا بە سیستەمی ئەندرۆید کار بکات . فەرموون لەگەڵم بن بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکان

1 – لە کۆمپیوتەرەکەت ماڵپەری www.icloud.com بکەوە
2 – هەمژارە تایبەتەکەت داخل بکە کەوا لەسەر ئایفۆنەکەت کاری پێ دەکەیت
3 – ناوەکان دیاری بکە Contacts

2
4 – هەموو ناوەکان دەبینی کەوا لە ناو ئامێرەکەتدا هەن . هەردوو دوگمەی Ctrl+A دابگرە لە ویندۆز و Command+A لەسەر ئامێرەکانی ماک

3
5 – لە خوارەوە لای چەپ کلیک بکە لەسەر ئایۆنی Settings و Export vCard دیاری بکە و لە ناو کۆمپیوتەرەکەت پاشەکەوتی بکە بە هەر ناوێکی کە خۆت دایدەنێیت

4

 

 

چەند تێبینیەک :
. دەتوانی چەند ناوێک دیاری بکەیت کە خۆت دەتەوێت نەوەک هەموو ناوەکان
. ئێستا لەسەر کۆمپیوتەرەکەت نوسخەیەکی ناوەکانت هەیە هەر کاتێک بتەوێت دەتوانی بەکاری بهێنیت

 

چەند بەرنامەیەک لە App Store کە هەمان کار دەکەن

چەندین بەرنامە هەیە کە هەمان کاری پاشەکەوتکردنی ناوەکان دەکەن و هەندێکیان بە پارە و هەندێکیشیان بە خۆڕاییە وە ئەوانە باشترین بەرنامەکانن
بەرنامەی Easy Backup بەخۆڕاییە و لەگەڵ چەند تایبەتمەندیەک وەکو فلتەرکردنی ناوەکان و زۆر شتی تریش . وە دەتوانی نوسخەیەک لە ناوەکانی پاشەکەوتکراو بنێریت بە ئیمێل و هەروەها بەرنامەکە پاڵپشتی لە زمانی عەرەبیش دەکا .

کلیک بکە 

 

بەرنامەی My Contacts Backup یەکێکە لە بەرنامە بەناوبانگەکان لەو بوارەدا . وەشانی بە خۆڕایی هەتا 500 ناو دەتوانی پاشەکەوت بکەیت

کلیک بکە

 

 

…………………

 سه‌رچاوه‌: www.ferbba.com

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!