كاتژمێره‌كانی‌ كاركردن كه‌مبكه‌ره‌وه‌

كاتژمێره‌كانی‌ كاركردن كه‌مبكه‌ره‌وه‌

ئه‌نجامێكی‌ نوێ‌‌و مه‌ترسیدار كه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (ده‌یلی‌ مه‌یل)ی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ‌و پشت ده‌به‌ستێت به‌توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ په‌یمانگه‌ی‌ (فنله‌ند)ی‌ تایبه‌ت به‌ته‌ندروستی‌ پیشیه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌، كاركردن بۆ ماوه‌ی‌ (48) كاتژمێرله‌هه‌فته‌یه‌كدا، ڕِێژه‌ی‌ ئالوده‌بون به‌كهول زیاد ده‌كات.

له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا (334) كه‌س له‌ (14) وڵاته‌وه‌ به‌شدارییان تێداكردوه‌، ئه‌وه‌ ئاشكراكراوه‌، په‌یوه‌ندیه‌كی‌ به‌تین هه‌یه‌ له‌نێوان كاركردن تا كاتێكی‌ زۆر ‌و ئالوده‌ بون به‌خواردنه‌وه‌ی‌ كهول.

به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌كه‌، كاركردن بۆ (48) كاتژمێر له‌هه‌فته‌یه‌كدا، ڕێژه‌ی‌ ئالوده‌ بون بۆ ماده‌ كهولیه‌كان بۆ (13%) به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

توێژه‌ران ده‌ڵێن، زیاده‌ڕۆی‌ له‌خواردنه‌وه‌ی‌ كهول توشبون به‌نه‌خۆشیه‌كانی‌ جگه‌ر‌و شێرپه‌نجه‌ جه‌ڵده‌ی‌ مێشك‌و نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ زیاد ده‌كات.
—————————————————————–
و: شادان مسته‌فا


كاتژمێره‌كانی‌ كاركردن كه‌مبكه‌ره‌وه‌

كاتژمێره‌كانی‌ كاركردن كه‌مبكه‌ره‌وه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!