هۆكاری‌ پشتئێشه‌ن

هۆكاری‌ پشتئێشه‌ن

ئازاری‌ پشتئێشه‌ ئازارێكی‌ باوه‌ به‌تایبه‌ت له‌لای‌ ئافره‌تان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ وه‌ستانی‌ زۆره‌وه‌یه‌ یاخود له‌پێكردنی‌ پێڵاوی‌ به‌رز، به‌ڵام هه‌ندێك جار ده‌بینین به‌هۆی‌ جۆرێك خواردنه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ پسپۆڕانی‌ خۆراك ئاماژه‌ به‌چه‌ند خۆراكێك ده‌كه‌ن كه‌ ئازاری‌ پشت زیاد ده‌كه‌ن.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ شام، چه‌ند خۆراكێك ده‌بنه‌ هۆی‌ پشتئێشه‌، له‌و خواردنانه‌ :
ـ جۆرو به‌رهه‌مه‌كانی‌ دانه‌وێڵه‌: هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی‌ دانه‌وێڵه‌ ده‌گرێته‌وه‌، چونكه‌ ترشی‌ نباتیك له‌پێكهاته‌كانیاندا هه‌یه‌‌و توانای‌ هه‌ڵمژینی‌ كالیسیۆمی‌ ناو خۆراك له‌لایه‌ن گه‌ده‌وه‌ لاواز ده‌كات، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری‌ خراپی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ ئێسكه‌كان.

ـ خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان: ڕژێنه‌كانی‌ گه‌ده‌ چالاك ده‌كات، به‌وه‌ش ڕێژه‌ی‌ مژینی‌ كالیسیۆم له‌لایه‌ن گه‌ده‌وه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌.

ـ خوێ‌: هاوشێوه‌ی‌ خۆراكه‌كانی‌ پێشوو، كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر توانای‌ گه‌ده‌ بۆ مژینی‌ كالیسیۆمی‌ ناو خۆراكه‌كان، هه‌روه‌ها كالیسیۆم له‌ناو جه‌سته‌دا كۆده‌كاته‌وه‌و ناهێڵێت جه‌سته‌ سودی‌ لێببینێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبونی‌ ئازاری‌ ئێسك‌و جومگه‌كان.

ـ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ چه‌وری‌و شه‌كر له‌پێكهاته‌كانیاندا هه‌یه‌، ئازاری‌ ئێسك‌و جومگه‌كان زیاد ده‌كه‌ن.
—————————————————————–
و: گوڵاڵه‌


هۆكاری‌ پشتئێشه‌ن

هۆكاری‌ پشتئێشه‌ن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!