له‌م سه‌رمایه‌دا نه‌عنا بخۆ

له‌م سه‌رمایه‌دا نه‌عنا بخۆ

له‌ئێستادا كه‌شێكی‌ ساردو سه‌رما ڕوی‌ كردۆته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، گومانی‌ تێدانیه‌ هاوڵاتیانیش بۆ گرتنی‌ وێنه‌ بێت یان به‌سه‌ر بردنی‌ چه‌ند كاتێكی‌ خۆش ڕوده‌كه‌نه‌ ناو به‌فرو ناوچه‌ سارده‌كان، پزیشكه‌كانیش ڕێنمایمان ده‌كه‌ن ڕووه‌كی‌ نه‌عنا بخورێت له‌م وه‌رزه‌دا.

توێژینه‌وه‌ پزیشكیه‌كان له‌ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان ڕونكردۆته‌وه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕووه‌كی‌ نه‌عنا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ماده‌كانی‌ (پۆتاسیۆم‌و كالیسیۆم‌و مه‌نگه‌نیز)، ڕۆڵی‌ به‌رچاوی‌ هه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌ڵامه‌ت و كۆكه‌ی‌ وشك‌و تاو كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ ماسولكه‌كان‌و سه‌رئێشه‌ی‌ له‌ناكاو، بۆیه‌ ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه‌ له‌وه‌رزی‌ سه‌رمادا ئه‌م ڕووه‌كه‌ زۆر به‌كاربهێندرێت، كه‌ كاریگه‌ریه‌كی‌ باش له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤ دروست ده‌كات.
—————————————————————–
زانا ڕه‌واندزی‌_NNA/


له‌م سه‌رمایه‌دا نه‌عنا بخۆ

له‌م سه‌رمایه‌دا نه‌عنا بخۆ

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!