سودی‌ تویكڵی‌ لیمۆو پرته‌قاڵ

سودی‌ تویكڵی‌ لیمۆو پرته‌قاڵ

زۆركات ده‌بینین مرۆڤ كه‌ لیمۆ یاخود پرته‌قاڵ به‌كارده‌هێنێت یاخود ده‌یخوات، سود له‌توێكڵه‌كه‌ی‌ نابینێت‌و فڕێی‌ ده‌دات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا بۆ زۆر شت توێكڵی‌ لیمۆ یاخود پرته‌قاڵ ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت‌و سودی‌ لێوه‌ربگیرێت.

له‌ماڵپه‌ڕی‌ (RTL)ی‌ ئه‌ڵمانیدا هاتوه‌، كه‌ توێكڵی‌ میوه‌كان بۆ چه‌ندین شت ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێن، به‌ڵام پێویسته‌ ئاگاداری‌ ئه‌وه‌ بیت، كه‌ توێكڵی‌ ئه‌و جۆره‌ میوانه‌، هیچ ده‌رمانێكی‌ لێنه‌درابێت، چونكه‌ زۆر میوه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێن، ده‌رمانێكیان لێده‌درێت به‌ناوی‌ (Orthophenyphenol) تاوه‌كو میوه‌كه‌ زوو تێكنه‌چێت‌و بۆگه‌ن نه‌كات، ئه‌وه‌ش ماده‌یه‌كی‌ ژه‌هراویه‌ كه‌ به‌ (E231) یان (E232) ناسراوه‌، تامه‌كه‌ی‌ ڕه‌گێكی‌ تاڵی‌ هه‌یه‌‌و به‌شتنه‌وه‌ی‌ میوه‌كه‌ش ئه‌و ماده‌ ژه‌هراویه‌ له‌توێكڵی‌ میوه‌كان نابێته‌وه‌، بۆیه‌ گه‌ر ویستت توێكڵی‌ میوه‌كانی‌ وه‌ك (لیمۆ، پرته‌قاڵ‌و سندی‌) بۆ خواردن به‌كاربهێنیت، پێویسته‌ ئه‌و میوانه‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌یان لێنه‌درابێت، واته‌ ده‌توانرێت پرسیار بكرێت له‌میوه‌فرۆشی‌ شاره‌زا، كه‌ ئایا ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ لێدراوه‌ یاخود نا، یان ده‌توانن ئه‌و میوانه‌ به‌كاربهێنن كه‌ خۆماڵین، چونكه‌ هیچ ده‌رمانێكیان لێنه‌داوه‌.
 
1- له‌وه‌رزی‌ زستاندا (پرته‌قاڵ، لیمۆو سندی‌)، پێده‌گه‌ن‌و تا مانگی‌ (2 و 3) خه‌ڵكێكی‌ زۆر ده‌یانخوات، بۆیه‌ ده‌توانن له‌و وه‌رزانه‌دا ئه‌و جۆره‌ میوانه‌ چه‌ند كیلۆیه‌كتان به‌نرخێكی‌ هه‌رزان ده‌ستبكه‌وێت، تا بتوانن میوه‌كه‌ی‌ بكه‌نه‌ شه‌ربه‌ت‌و بكرێته‌ ناو قاڵبی‌ سه‌هۆڵه‌وه‌، پاشان له‌به‌فرگردا بیبه‌ستێت‌و بكرێته‌ زه‌رفێكی‌ ته‌نكی‌ ئاویه‌وه‌‌و له‌كاتی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ خواردنه‌وه‌كاندا، به‌پێی‌ ئاره‌زوو بكرێته‌ ناو خواردنه‌وه‌كه‌وه‌، هه‌روه‌ها توێكڵه‌كه‌ی‌ لێجیابكرێته‌وه‌‌و به‌ته‌نكی‌ وردبكرێت‌و وشك بكرێته‌وه‌، یاخود بكرێته‌ به‌فرگره‌وه‌‌و بۆ بۆنخۆشكردنی‌ ئیشی‌ هه‌ویرو ڕازاندنه‌وه‌ی‌ خواردنه‌كان به‌كاربهێنرێت.
                        
2- توێكڵی‌ ئه‌و میوانه‌ ده‌توانرێت تێكه‌ڵی‌ زه‌یتی‌ زه‌یتون بكرێت، به‌م جۆره‌ (پارچه‌یه‌ك توێكڵی‌ لیمۆ یان پرته‌قاڵ بكرێته‌ شوشه‌یه‌ك زه‌یتی‌ زه‌یتون‌و دابنرێت بۆ ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌، گۆڕانكاریه‌كی‌ ته‌واو له‌تامه‌كه‌یدا دروست ده‌كات‌و ده‌توانرێت  بۆ زه‌ڵاته‌ به‌كاربهێنرێت‌و تامه‌كه‌ی‌ خۆش ده‌كات).

3-گه‌ر بۆنی‌ غه‌ساله‌ی‌ قاپوقاچاخه‌كانت ناخۆش بوو، ده‌توانیت له‌تێك توێكڵی‌ لیمۆ بكه‌یته‌ ناو سه‌به‌ته‌ی‌ قاپه‌كانه‌وه‌، له‌پاش شتنی‌ قاپه‌كان، هه‌ست به‌خۆشبونی‌ بۆنه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌یت.

4- تویكڵی‌ ئه‌و میوانه‌ گه‌ر له‌ ڕنه‌ بدرێت‌و وشك بكرێته‌وه‌، پاشان بكرێته‌ قتوی‌ داخراو، ده‌توانرێت بۆ ناو محه‌له‌بی‌‌و زه‌ڵاته‌‌و شله‌ به‌كاربهێنرێت.

5- بۆ ئه‌وه‌ی‌ مۆرانه‌ نه‌داته‌ جلوبه‌رگه‌كان، ده‌توانیت توێكڵی‌ لیمۆ به‌وشككراوی‌ بكه‌یته‌ ناو توره‌كه‌یه‌كی‌ بچوكه‌وه‌، كه‌ بۆ نمونه‌ له‌قوماشێكی‌ شیفۆن دروستكرابێت، دابنرێت یاخود هه‌ڵبواسرێت.

 6-مره‌بای‌ توێكڵی‌ پرته‌قاڵ‌و لیمۆ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باریك‌و ته‌نك بجنرێت‌و بكرێته‌ مه‌نجه‌ڵێك شه‌كرو كه‌مێك ئاوی‌ لیمۆ، یاخود پرته‌قاڵه‌كه‌ی‌ تێبكرێت‌و بكوڵێندرێت، تا ده‌بێته‌ مره‌با.
             
7- گه‌ر قاپی‌ پلاستیكی‌ بۆن ناخۆش هه‌بێت له‌ماڵدا، ئه‌وا ده‌توانن پارچه‌یه‌ك توێكڵی‌ لیمۆ یاخود پرته‌قاڵی‌ لێبده‌ن، تاوه‌كو له‌بۆنه‌ ناخۆشه‌كه‌ی‌ ڕزگارتان بێت.

8-توێكڵی‌ لیمۆ ده‌توانرێت بكرێته‌ توره‌كه‌یه‌كی‌ خامه‌وه‌‌و دابخرێت، پاشان بكرێته‌ ناو جلشۆره‌وه‌ له‌گه‌ڵ جله‌ بۆن ناخۆشه‌كانادا، تاوه‌كو بۆنی‌ ناخۆشی‌ جله‌كان نه‌هێڵێت.

9-بۆ لابردنی‌ كلسی‌ چێشتخانه‌‌و گه‌رماو، ده‌توانیت توێكڵی‌ لیمۆیه‌كی‌ گوشراو بده‌یت له‌و شوێنه‌ی‌ كه‌ كلسی‌ كردوه‌، ئه‌و كات ده‌بینیت چۆن ئه‌و ترشه‌ڵۆكه‌ كلسه‌كه‌ لاده‌بات.
—————————————————————–
و: ژوان فه‌وزی‌


سودی‌ تویكڵی‌ لیمۆو پرته‌قاڵ

سودی‌ تویكڵی‌ لیمۆو پرته‌قاڵ

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!