كێشی‌ دو تۆنه‌

كێشی‌ دو تۆنه‌

(برانسفۆرد فینی‌) گه‌وره‌ترین گایه‌ له‌به‌ریتانیادا كه‌ كێشه‌كه‌ی‌ دو تۆنه‌، گۆشته‌كه‌شی‌ ده‌توانرێت (45) هه‌زار سه‌نده‌ویچی‌ هه‌مبه‌رگری‌ لێ ئاماده‌بكرێت.

ڕۆژنامه‌ی‌ (میرۆر)ی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، كێشی‌ گاكه‌ دوهێنده‌ی‌ كێشی‌ ئاسایی‌ گاكانی‌ دیكه‌یه‌‌و به‌رزییه‌كه‌شی‌ (2.1) مه‌تره‌.
 
خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌ڕۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی‌ چوار ساڵه‌ گاكه‌ی‌ به‌بڕی‌ (3500) دۆلار كڕیوه‌، وتیشی‌:”سه‌رباری‌ زه‌به‌لاحییه‌كه‌ی‌ گایه‌كی‌ بێوه‌یه‌، ڕێژه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ سه‌وزه‌ ده‌خوات، جۆره‌كه‌شی‌ (شارۆلیه‌) به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هیچ نرخێك نایفرۆشمه‌وه‌، چه‌ند جارێكیش ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ شكاندوه‌‌و زۆر كه‌س بۆ بینینی‌ سه‌ردانی‌ كێڵگه‌كه‌م ده‌كه‌ن له‌مانچسته‌ر”.
—————————————————————-
و : نیاز جه‌لال


كێشی‌ دو تۆنه‌

كێشی‌ دو تۆنه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!