تایگه‌ری‌ سروشتی‌

تایگه‌ری‌ سروشتی‌

هه‌مومان به‌دوای‌ گیراوه‌یه‌كی‌ سروشتیدا ده‌گه‌ڕێین، كه‌ وزه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ بێزیان بدات به‌جه‌سته‌مان، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ كاریگه‌ریه‌كی‌ نه‌رێنی‌ هه‌بێ‌ بۆ ته‌ندروستیمان.

ماڵپه‌ڕی‌ فاتی‌ فلور باس له‌گیراوه‌یه‌ك ده‌كات، كه‌ نه‌ك به‌درێژایی‌ ڕۆژ وزه‌مان پێده‌به‌خشێت، به‌ڵكو زۆر به‌سودیشه‌ بۆ ته‌ندروستیمان، باس له‌سوده‌كانی‌ ئه‌و گیراوه‌یه‌ ده‌كرێت‌و به‌یه‌كه‌م گیراوه‌ی‌ سروشتی‌ به‌هێز داده‌نرێت، له‌ڕوی‌ سودگه‌یاندن به‌جه‌سته‌، چونكه‌ وزه‌یه‌كی‌ زۆر باش ده‌به‌خشێت به‌مرۆڤ، چاو به‌هێز ده‌كات, بۆ پێستی‌ ده‌موچاو زۆر باشه‌، كاری‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس چالاك ده‌كات، ئازاری‌ سوڕی‌ مانگانه‌ی‌ ژنان ناهێڵێت، هه‌روه‌ها زۆر باشه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش، گیراوه‌كه‌ش پێكهاتوه‌ له‌:
ـ یه‌ك دانه‌ چه‌وه‌نده‌ر.
ـ یه‌ك دانه‌ گێزه‌ر.
ـ یه‌ك دانه‌ سێو.
به‌تێكه‌ڵكردنی‌ ئه‌و سێ‌ پێكهاته‌یه‌‌و دانانیان له‌ناو میكسه‌رداو دواتر ده‌ربهێنرێت له‌ناو شوشه‌یه‌كدا دابنرێت، ڕۆژانه‌ دوجار بخورێته‌وه‌، به‌یانیان پێش نانخواردن، ئێوارانیش پێش نانخواردن، له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه‌ هه‌ست به‌كاریگه‌ری‌ ئه‌و گیراوه‌یه‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ته‌ندروستیتان.
—————————————————————–
و: گوڵاڵه‌


تایگه‌ری‌ سروشتی‌

تایگه‌ری‌ سروشتی‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!