سوده‌كانی‌ بزانه‌

سوده‌كانی‌ بزانه‌

تۆوی‌ ڕه‌شكه‌ بۆن‌و تامێكی‌ تایبه‌تی‌ ده‌دات به‌خۆراك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانایه‌كی‌ به‌هێزی‌ هه‌یه‌ بۆ یارمه‌تیدانی‌ زوچاكبونه‌وه‌ی‌ نیشانه‌كانی‌ نه‌خۆشی‌ ڕه‌بو.

ماڵپه‌ڕی‌ (24) بڵاویكرده‌وه‌، ڕه‌بو له‌هه‌وكردن پێكدێت‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ داخستن‌و ته‌سكبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆرییه‌ هه‌واییانه‌ی‌ هه‌وا‌و‌و ئۆكسجین ده‌به‌ن بۆسییه‌كان، ده‌رمانی‌ زۆر هه‌یه‌ وه‌ك چاره‌سه‌ری‌ ڕه‌بو، به‌ڵام كاریگه‌ری‌ لاوه‌كی‌ زۆر بۆ نه‌خۆش جێده‌هێڵێت، توێژینه‌وه‌ زانستییه‌ نوێكان ده‌یسه‌لمێنن ڕه‌شكه‌ پێكدێت له‌ماده‌ی‌ (سیمۆكوینۆن) كه‌ ده‌توانێت به‌بێ‌ كاریگه‌ری‌ لاوه‌كی‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ ڕه‌بو بكات.

تۆوی‌ ڕه‌شكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاریگه‌ر دژایه‌تی‌ هه‌وكردنی‌ ناو سییه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌وكردنی‌ گیرفانه‌كانی‌ لوتیش چاره‌سه‌ر ده‌كات‌و كێشه‌ی‌ هه‌ناسه‌ته‌نگی‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات.

واباشتره‌ ڕه‌شكه‌ بكوترێت‌و له‌گه‌ڵ شیر یان ئاودا تێكه‌ڵ بكرێت‌و بخورێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر زه‌یتی‌ ڕه‌شكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌نگوینیشدا تێكه‌ڵ بكرێت نیشانه‌كانی‌ ڕه‌بو كه‌مده‌كاته‌وه‌، بۆ بێبه‌ش نه‌بون له‌سود‌و به‌هاكانی‌ ڕه‌شكه‌   ده‌توانرێت بكرێته‌ سه‌ر زۆربه‌ی‌ خۆراكی‌ ڕۆژانه‌و بخورێت.
—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال


سوده‌كانی‌ بزانه‌

سوده‌كانی‌ بزانه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!