زو كه‌وتنی‌ ددان بیروه‌ری‌ لاواز ده‌كات

زو كه‌وتنی‌ ددان بیروه‌ری‌ لاواز ده‌كات

بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانایان هۆكاری‌ كه‌وتنی‌ ددان له‌پێش چونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ ئاشكراده‌كه‌ن.

ماڵپه‌ڕی‌(RT) بڵاویكرده‌وه‌، زانایان له‌له‌نده‌ن دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر نزیكه‌ی‌ (3000) كه‌س، بۆیان ئاشكرابوو، كه‌وتنی‌ ددان له‌پێش چونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ ده‌بێته‌هۆی‌ توشبون به‌لاوازی‌ بیره‌وه‌رییه‌كان‌و زیاد بونی‌ حاڵه‌ته‌ ده‌رونیه‌كان.

زانایان ده‌ڵێن، جگه‌ له‌كاریگه‌ری‌ جگه‌ره‌كێشان‌و ماده‌ كهولییه‌كان له‌سه‌ر زوو كه‌وتنی‌ ددان، هاوكات لاوازی‌ بیره‌وه‌رییه‌كان‌و حاڵه‌ته‌ ده‌رونیه‌كان هۆكارن بۆ زوو كه‌وتنی‌ ددان له‌پێش چونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌.
—————————————————————–
و: شادان مسته‌فا  


زو كه‌وتنی‌ ددان بیروه‌ری‌ لاواز ده‌كات

زو كه‌وتنی‌ ددان بیروه‌ری‌ لاواز ده‌كات

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!