بۆ هه‌ڵوه‌رینی‌ قژ چاره‌سه‌ره‌

بۆ هه‌ڵوه‌رینی‌ قژ چاره‌سه‌ره‌

زۆربه‌ی‌ خانمان كێشه‌ی‌ قژ هه‌ڵوه‌رینیان هه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌، پیاز وه‌كو باشترین چاره‌سه‌ر داده‌نرێت، به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ری‌ (فاتی‌ فلور) كه‌ باس له‌ ئاسانترین رێگه‌ بۆ هه‌ڵوه‌رین قژ ده‌كات كه‌ ئه‌ویش پیازه‌،  بۆ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م گیراوه‌یه‌ ته‌نها پێویستی‌ به‌یه‌ك دانه‌ پیاز هه‌یه‌، دوای‌ ووردكردنی‌ ئاوی‌ پیازه‌كه‌ وه‌ربگره‌ وبیده‌ له‌پێستی‌ سه‌ر،دواتر هه‌موو تاڵه‌كانی‌ قژه‌كه‌.

 ڕاسته‌ بۆنی‌ پیازه‌كه‌ ناره‌حه‌تت ده‌كات به‌ڵام دوای‌ مانه‌وه‌ی‌ بۆ دوو كات ژمێر به‌سه‌ره‌وه‌ به‌ شامپۆیه‌كی‌ گونجاو بۆ قژه‌كه‌ت بیشۆ له‌یه‌كه‌م به‌كارهێنان ده‌بینیت قژه‌كه‌ت كه‌مێك ده‌وه‌رێت هیچ نیگه‌ران مه‌به‌، ئه‌وه‌ ته‌نها ئه‌و تاڵه‌ لاوازانه‌ن كه‌ ده‌بوو بكه‌وتنایه‌، چونكه‌ رێگری‌ له‌به‌هێزكردنی‌ تاڵه‌كانی‌ تری‌ ده‌گرت، به‌ڵام له‌دوای‌ به‌كارهێنانی‌ بۆ دوو بۆ سێ‌ جار ده‌بینیت هه‌ڵوه‌رینی‌ وه‌ستاوه‌ ودووباره‌ گه‌شه‌كردنی‌ تاڵه‌ هه‌ڵوه‌ریوه‌كان ده‌ستپێیده‌كات، و ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌نجامێكی‌ به‌رچاوت ده‌ست بكه‌وێت ئه‌وه‌ چوار جار له‌ماوه‌ی‌ مانگێك به‌كاریبهێنه‌.
—————————————————————–
و: گوڵاڵه‌


بۆ هه‌ڵوه‌رینی‌ قژ چاره‌سه‌ره‌

بۆ هه‌ڵوه‌رینی‌ قژ چاره‌سه‌ره‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!