تازه‌ترین ئامێری‌ سیخوڕی‌

تازه‌ترین ئامێری‌ سیخوڕی‌

ئه‌م ئامێره‌ نوێترین ئامێری‌ سیخوڕی‌ ئه‌مریكایه‌ كه‌ تائێستا خرابێته‌ ڕوو.

ئامێرێكه‌ وه‌ك ماسی‌ وایه‌، هه‌ر وه‌ك ماسیش مه‌له‌ ده‌كات له‌هه‌مان كاتیشدا ماسیش نیه‌ و ڕۆبۆته‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌  CNNئه‌م سیخوڕه‌ سه‌ربازییه‌, ئێستا له‌ویلایه‌تی‌ ڤێرجینیایه‌, سیخوڕه‌كه‌  درێژیه‌كه‌ی‌ پێنج پێ‌ ده‌بێت و كێشه‌كه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ سه‌د پاوه‌نده‌.

 ئه‌م سیخوڕه‌ به‌جۆیستیكێك له‌ده‌ره‌وه‌ كۆنترۆڵ ده‌كرێت یان به‌رنامه‌ی‌ ئۆتۆڕه‌نی‌ بۆ داده‌نرێت، خۆی‌ به‌ به‌رنامه‌ كاره‌كانی‌ خۆی‌ به‌ڕێ ده‌كات .
 ده‌ریاوانه‌كان باوه‌ڕیان وایه‌ ئه‌م ئامێره‌ به‌ئاسانی‌ نابینرێت، چونكه‌ شیوه‌ی‌ وه‌ك ماسی‌ وایه‌ هه‌ر وه‌ك ئه‌ویش مه‌له‌ ده‌كات، ده‌شتوانرێت ڕه‌نگی‌ شین بكریت.

 هه‌روه‌ها به‌ جۆرێك دروستكراوه‌، كه‌ تیشكی‌ سۆنه‌ر ناتوانێت بیدۆزێته‌وه‌ و جۆڵه‌ی‌ ئامێره‌كه‌یش نیشان نادات.

هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌، ئه‌م ئامێره‌ بۆ سێ‌ مه‌به‌ست به‌كار دێت:یه‌كه‌م بۆ خستنه‌ڕووی‌ دوژمنانی‌ ده‌ریا, دووه‌م بۆ گه‌ڕان به‌دوای‌  مینه‌ تێكشكێنه‌ره‌كانی‌ ده‌ریا و سێیه‌میش بۆ ئاگادار كرنه‌وه‌ له‌هه‌ر هێرشێكی‌ نه‌ویستراو له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌.
—————————————————————–
و: عه‌لی‌ كه‌ریم


تازه‌ترین ئامێری‌ سیخوڕی‌

تازه‌ترین ئامێری‌ سیخوڕی‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!