تابلێتێكی‌ نوێی‌ خسته‌ڕو

تابلێتێكی‌ نوێی‌ خسته‌ڕو

له‌چوارچێوه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئامێری‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان، كۆمپانیای‌ (لینۆفۆ) تابلێتێكی‌ نوێی‌ به‌ناوی‌ ( 2Yoga Tablet) خسته‌ڕو، كه‌ قه‌باره‌ی‌ شاشه‌كه‌ی‌ (10.1) ئینجه‌.

سایتی‌ ئایتی‌ نیوز بڵاویكردۆته‌وه‌، كۆمپانیای‌ (لینۆفۆ) تابلێتێكی‌ نوێی‌ به‌ناوی‌ (Yoga Tablet 2 ) ڕاگه‌یاند، كه‌ قه‌باره‌ی‌ شاشه‌كه‌ی‌ (10.1) ئینجه‌‌و ڕونی‌ شاشه‌كه‌ی‌ (1080 * 1920) پكسڵه‌، كه‌ دژی‌ ڕوشاندنه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، میۆرییه‌ (16) گێگابایته‌‌و ده‌توانرێت میمۆری‌ ده‌ره‌كیشی‌ تا (64) گێگابایتی‌ بۆ دابنرێت، كامێراكه‌شی‌ هه‌ش گێگاپكسڵه‌و پرۆسێسه‌رێكی‌ چوار له‌جۆری‌ ئینتل ئه‌تۆم Z3745) )‌و خێراییه‌كه‌شی‌ (1.86) گێگاهێرتزه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، تابلێته‌ نوێیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سیستمی‌ (4.4)ی‌ كیتكات كارده‌كات، نرخه‌كه‌شی‌ (250) دۆلاری‌ ئه‌مریكیه‌.
—————————————————————–
و: ئالان سامی‌


تابلێتێكی‌ نوێی‌ خسته‌ڕو

تابلێتێكی‌ نوێی‌ خسته‌ڕو

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!