تايبه‌ت مه‌نديه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌سه‌ر بێت

.
پێغەمبەرى ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) هەروەك چۆن لە دونیادا خاوەنى چەندین تایبەت مەندى بووە، بە هەمان شێوە خواى پەروەردگار لە ڕۆژى دوایى دا چەند تایبەت مەندیەكى ترى بەم سەروەرە بەخشیوە.
ئەمانەش بێگومان لە هەموو بەڵگەى ڕوون و ئاشكران لە سەر گەورەیى و مەزنى سەردارى پێغەمبەران پێغەمبەری پێشەوامان (صلى الله عليه وسلم).
بەشە سەرەكیەكانى تایبەتمەندیەكانی ڕۆژی دواى پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم) ئەمانەن:
1 ـ الوسيلة و الفضيلة.
2 ـ الـمقام الـمحمود.
3 ـ ادخار دعوتهُ الـمستجابة.
بە كورتى لە سەر هەر یەكى لەم سێ تایبەتمەندیانە دەدوێین:
1 ـ الوسيلة و الفضيلة:
(وەسیلە) بڵندترین پلەى بەهەشتە و تایبەتى پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم).
ابن كثير ـ ڕەحمەتى خواى لێبێت ـ فەرمویەتیالوسيلة عَلَمٌ على أعلى منـزلة فـي الـجنة، وهي منـزلة رسول الله (صلى الله عليه وسلم)، وهي أقرب أمكنة الـجنة إلى العرش…)تفسير ابن كثير: (3 / 124)، وانظر: “الشفا بتعريف حقوق الـمصطفى”: (1 / 195)
كە واتە (وەسیلە) بە ڕزترین مەنزڵى بەهەشتە و نزیكترین جیگەیە لە عەرشەوە پلەی هەرە بڵندى پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم).
(فەضیلــە)ش: وەك (ابن حجر) فەرموویەتى: (الـمرتبة الزائدة على سائر الـخلائق ويحتمل أن يكون منـزلة أخرى أو تفسيراً للوسيلة …)فتح الباري: (2 / 113)
دەگونجێ بڵێین:
(فەضیلــە) كە بە واتاى ڕێز و بڵندی دێت ڕاڤە و جەختی پلە بڵندی وەسیلەیە كە بە هەردوكیان (الوسيلة والفضيلة) واتای جێگیربوونی شوێنێكی تایبەتی نزیك عەرشی پەروەردگارە بۆ پێغەمبەری ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم).
بەڵگە لە سەر ئەمە:عن جابر بن عبد الله (رضي الله عنه) أنَّ رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال: ((من قال حين يسمع النداء: اللهم ربَّ هذهِ الدعوة التامَّـة، والصلاة القائمة، آتِ محمداً الوسيلةَ والفضيلةَ، وابعثهُ مقاماً محموداً الذي وعدته، حلَّتْ له شفاعتـي يوم القيامة))صحيح البخاري رقم: (589) (*)
لەم فەرموودەدا دەبنین پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) هانمان دەدات كە لە دوای بیستنی بانگ داوای بەخشینی ئەم پایە بڵندەی بۆ بكەین لە خوای گەورە.
وە لە چەندین فەرموودەی تردا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمانمان پێ دەكات ئەم داوایەی بۆ بكەین:
عن عبد الله بن عمرو (رضي الله عنه) أنه سمع النبـي (صلى الله عليه وسلم) يقول: ((إذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما يقول المؤذن، ثم صلوا علي فإنه من صلى علي صلاة صلى الله عليه بها عشرا، ثم سلوا لي الوسيلة، فإنها منزلة في الجنة لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله وأرجو أن أكون أنا هو، فمن سأل الله لي الوسيلة حلت له الشفاعة))صحيح مسلم: (384) وصحيح سنن الترمذي: (3614).
واتە: ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو ئەوا بانگدەر چی دەڵێت ئێوەش بیڵێنەوە، پاشان صەڵاواتم لە سەر بدەن چونكە هەركەسێك یەك صەڵاواتم لە سەر بدات ئەوا خوا دە جار صەڵاواتی لە سەر دەدات، پاشان داوای وەسیلەم بۆ بكەن، چونكە وەسیلە پلەیەكە لە بەهەشتدا تەنها شایستەی بەندەیەكە لە بەندەكانی خوا، وە هیوا و ئومێدم وایە ئەو بەندەیە من بم، جا هەر كەسێك داوای وەسیلەم بۆ بكات لە خوا ئەوا بەر شەفاعەتی من دەكەوێت.
وە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((الوسيلة درجة عند الله ليس فوقها درجة، فسلوا الله أن يؤتيني الوسيلة))سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (3571) وصحيح الـجامع الصغير رقم: (7151)، وانظر: “الـخصائص” للسيوطي: (2 / 390)
واتە: وەسیلە پلەیەكە لای خوا هیچ پلەیەك لەو پلەیە بەرزتر نى یە، جا ئێوەش داوام بۆ بكەن كە خوا پلەی وەسیلەم پێ ببەخشێت.
[2 ـ الـمقام الـمحمود ]
(مـحمود) (اسم مفعول)ـە و واتاى (سوپاسكراو) دەگەیەنێت، پێغەمبەری ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) بە هۆی تكای سەرتاسەری بۆ یەك لا بوونەوەی مەینەتی ئەو ڕۆژە سەختەی دەشتی مەحشەر هەمووان سوپاسی ئەم شەفاعەتە گەورە وەرگیراوەی دەكەن.
رای زۆربەی زانایان لە سەر ئەوەیە كە (مقام المحمود) شەفاعەتی گەورەی پێغەمبەری خوایە (صلى الله عليه وسلم) انظر تفسير الطبري: (15 / 97)، و “نضرة النعيم”: (1 / 471).
، وە (ابن حجر) فەرموویەتی: (والراجح أنَّ الـمراد بالـمقام الـمحمود الشفاعة …)(فتح الباري: (11 / 435).).
(مقام الـمحمود) یەكێكی ترە لە بەخشینە تایبەتیەكانی پەروەردگار بۆ پێغەمبەرەی پێشەوا (صلى الله عليه وسلم) لە ڕۆژی دوایدا، وە ئەم پلە و ڕێزە گەورەیە تەنها لەو ڕۆژەدا بەم سەروەرە بەخشراوە، بە بەڵگەى چەند فەرموودەیەكی صەحیح كە پەروەردگار فەرمانی زیندوبونەوەی داوە و هەموو ئەوانەی پێشین و دواینیش كۆدەكاتەوە لە یەك دەشتدا ((جمع الأولين والآخرين فـي صعيد واحد…))(صحيح البخاري رقم: (4712) وصحيح مسلم رقم: (194) بـنحو ذلك.)، ئا لەو ڕۆژە سەختەدا خەڵكان یەك لە دوای یەكی پێغەمبەران (علیهم السلام) بە سەردەكەنەوە و دەچنە خزمتیان بەڵكو تكایەكیان بۆ بكەن لای پەروەردگار بۆ ڕزگار بوونی خەڵكان لەو ناڕەحەتیە، بەڵام پێغەمبەران (علیهم السلام) لە ئادەمەوە تا عیسی (علیهم السلام) هەموویان هەر یەك بە شێوازێكی تایبەت ئەم سپاردە و تكا كاریە ڕەوانەی دواین پێغەمبەر دەكەن كە سەرداری پێغەمبەران و پێشەوای مرۆڤایەتىیە (صلى الله عليه وسلم)، دوا جار پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلى الله عليه وسلم) نێو چاوانی پیرۆزی دەخاتە سەر زەوی و دەست دەكات بە تكا كردن، وە لەو ڕۆژەدا خوای پەروەردگار چەند ووشەیەكی تایبەت دەخاتە سەر زمانی پیرۆزی و شەفاعەتیان پێ دەكات، پاشان خوای پەروەردگار دەفەرموێت: ((يا محمد ارفع رأسك، سَـلْ تعط، واشفعْ تشفَّع…))(صحيح البخاري رقم: (7440) وصحيح مسلم رقم: (323).).
لە كاتێكدا پێغەمبەران (علیهم السلام) ئەم داوا كاریەی خەڵكان بەڕێ دەكەن و بە دواین پێغەمبەری دەسپێرن (صلى الله عليه وسلم)، ئەم سەروەرەش دەفەرموێت: ((أنا لـها، أنا لـها …))(صحيح البخاري رقم: (7510) وصحيح مسلم رقم: (193)، وانظر الأحاديث الواردة فـي ذلك فـي “تفسير ابن كثير”: (5 / 108 ـ 116).).
بە هۆی ئەم ڕێز و میهرەبانى یەی پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) كە نمایشی دەكات و دواجار تكای وەرگیراو دەبێت هەمووان یەكپارچە سوپاسی بێ پایانی دەكەن، تەنانەت پەروەردگاریش سوپاسی دەكات.
(ابن كثير) فەرموویەتی: (يحمدك فيه الـخلائق كلهم وخالقهم تبارك وتعالى)(تفسير ابن كثير: (5 / 109).)، ئەمەش واتاو ناوەڕۆكی فەرموودەی پەروەردگارە كە بە پێغەمبەری پێشەوامان فەرموویەتی
[وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَّكَ عَسَى أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَّحْمُودًا] سورة الإسراء: (79)
لێرەدا پێوستە ئاماژەیەك بدەین بە مەسەلەیەكی گرنگ، كە لێدوانە لە سەر شەفاعەت و جۆرەكانی …
چونكە پێغەمبەرانی دیكەش (علیهم السلام) هەموویان بۆ گەلانی خۆیان شەفاعەت دەكەن، تەنانەت (الصديقين والشهداء والصالحين) هەموو یەكآ لە مانیش خاوەنی شەفاعەتی خۆیانن بۆ كەس وكاریان …
[ئەو شەفاعەتانەی كە تەنها تایبەتی پێغەمبەرمانە (صلى الله عليه وسلم) ئەم جۆرە شەفاعەتانەن]
1 _ (الشفاعة العظمى) يان (الشفاعة العامة في فصل القضاء)
2 _ (الشفاعة في استفتاح باب الـجنة‌): تكای كردنەوەی دەرگای بەهەشت.
3 _ (الشفاعة في تقديـم من لا حسابَ عليهم في دخول الـجنة ‌): تكای پێش خستنی چونە بەهەشتی كەسانێك لە گەلەكەی بە بێ لێپرسینەوە.
4 – (الشفاعة في تـخفيف العذاب عن عمه أبـي طالب): تكای سوك كردنی سزای مامی كە (أبو طالب)ـە.
ئەم (چوار) جۆرە شەفاعەتە تایبەتیی پێغەمبەری ئاخر زەمانە كە (مـحمد الـمصطفى) یە (صلى الله عليه وسلم) بەڵگەش بۆ هەر یەكەیان:
أ ـ شەفاعەتی یەكەم پێشتر ئاماژەمان پێدا.
ب ـ شەفاعتی دووەم:
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی(آتـي باب الـجنة يوم القيامة، فاستفتح، فيقول الـخازن: من أنت ؟ فأقول: محمد، فيقول: بكَ اُُمِرْتُ لا أفتح لأحدٍ قبلك))صحيح مسلم رقم: (197)
ج _ شەفاعەتی سێ یەم:
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((سألتُ ربـي عزَّ و جلَّ فوعدنـي أنْ يدخل من أمتـي سبعين ألفاً على صورة القمر ليلة البدر، فاستزدتُ فزادنـي مع كل ألفٍ سبعين ألفاً …))سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (1484) وصحيح الـجامع الصغير رقم: (1057)، وأصله فـي صحيح البخاري رقم: (3247) و (6543) و (6554) وصحيح مسلم رقم: (217)
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((لعله تنفعه شفاعتـي يوم القيامة، فيُجعَل فـي ضحضاحٍ من النار يـبلغ كعبيه يغلي منه أم دماغه))صحيح البخاري رقم: (6564) وصحيح مسلم رقم: (210)
سەرەڕای ئەم چوار شەفاعەتە تایبەتەی پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم)، سێ شەفاعەتی تر هەیە:
1 – (الشفاعة فيمن استحق النار من الـموحدين أن لا يدخلها): واتە شەفاعەت بۆ نەچوونە دۆزەخی كەسانێك لە ئوممەتەكەی (صلى الله عليه وسلم) كە موستەحەقی دۆزەخن.
2 – (الشفاعة في إخراج عُصاة الـموحدين من النار): واتە شەفاعەت بۆ دەرهێنانی هەندێ لە دۆزەخىیەكانی ئوممەتەكەی (صلى الله عليه وسلم).
3 – (الشفاعة في رفع درجات ناس فـي الـجنة‌): واتە شەفاعەت بۆ بەرزكردنەوەی پلە و پایەى هەندێ لە بەهەشتى یەكانی ئوممەتەكەی (صلى الله عليه وسلم)(انظر نضرة النعيم: (1 / 475) وشرح العقيدة الطحاوية لابن أبـي الـعز).
3 – ادخار دعوته الـمستجابة ‌: هێشتنەوەی نزای قبوڵكراوی بۆ قیامەت:
گومانی تێدا نى یە كە پێغەمبەران (علیهم السلام) هەڵبژێراوانی نێو خەڵكین لای پەروەردگار، وە بۆ پاڵپشتی بانگەوازەكەیان چەندین بەڵگە و موعجیزەی پێ بەخشیون، یەكێك لەو بەخششە تایبەتیانەی كە پێیان دراوە گیرا بوونی نزا و تكایانە وەك پێغەمبەری خوا فەرموویەتی(لكل نبـي دعوة مستجابة …))صحيح البخاري رقم: (6304) وصحيح مسلم رقم: (199)
بەلإم وەك ئیمامی نەوەوی فەرموویەتی…لكل نبي دعوة مستجابة …فنالـها كل نبـي من الأنبياء في الدنيا، وأمَّا نبينا (صلى الله عليه وسلم) فادخرها شفاعةً لأمته يوم الفاقة وخاتـمة الـمِـحَـن … وما فعله (صلى الله عليه وسلم) فهو من كمال شفقته على أمته ورأفته بـهم واعتنائه بالنظر في مصالـحهم …)نقلناه بتصرف من “شرح صحيح مسلم”: (3 / 75)، وانظر: “نضرة النعيم”: (1 / 479)
كەواتە سەرداری مرۆڤایەتی پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلى الله عليه وسلم) ئەم دوعا و تكا و نزا وەرگیراوەی هەڵگرتووە بۆ دوا ڕۆژ و لەو مەینەتیە سەختەی قیامەت چەند شەفاعەت و تكایەك بۆ ئوممەتی شوێن كەوتووی پەیامە مەزنەكەی دەكات، كە ئەمەش بەڵگەیەكی ئاشكرای ترە لە سەر میهرەبانی و پەرۆشی پێغەمبەرەمان (صلى الله عليه وسلم) بۆ شوێن كەوتوانی شاڕێگەی بەختەوەری …
ئەم تكایەش وەك پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی(نائلة إنْ شاء الله مَن مات من أمتـي لا يشرك بالله شيئاً))
واتە: ئەم تكا و پاڕانەوەیە بە ویستی خوا بەر ئەوانە دەكەوێت كە دەمرن لە ئوممەتەكەم و بە هیچ شێوەیەك هاوەڵ و شەریك بۆ خوا بڕیار نادەن.
پەروەردگار لە بەر پیرۆزی ناوەكانت بە میهرەبانی بێ سنوری خۆت بمانخەیتە بەر شەفاعەتی ئەم پێغەمبەرە سەروەرەى خۆت (صلى الله عليه وسلم).
وە بە پشتوانی خوا لە ئەڵقەكانی تردا دەچینە سەر خاڵەكانی دیكە…
=======================
(*) بیرخستنەوەیەك: لەم فەرموودەیەوە بۆ ڕوون دەبێتەوە ئەو پاڕانەوەیەی كە زۆرێك لە موسڵمانانی ئەمڕۆ دەیڵێنەوە دوای بیستنی بانگ پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەری خوایە (صلى الله عليه وسلم) ! چونكە چەند بڕگەیەكی بۆ زیاد كراوە وەك: (آتِ [سيدنا] مـحمدا الوسيلة والفضيلة [والدرجة الرفيعة العلية] وابعثه مقاما مـحمودا الذي وعدته [وارزقنا شفاعته وزيارته، إنك لا تُخلِفُ الـميعاد] ).

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!