چۆن نه‌خۆش ده‌كه‌ویت له‌كاتێكدا لیمۆ هه‌یه‌

چۆن نه‌خۆش ده‌كه‌ویت له‌كاتێكدا لیمۆ هه‌یه‌
.
له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ لیمۆ ناسراوه‌ و به‌كارهێنراوه‌ له‌ بواری‌ پزیشكی‌ و پیشه‌سازیدا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ نازناوی‌ ( شای‌ میوه‌كان ) له‌ لیمۆ نراوه‌ وه‌هه‌روه‌ها له‌ دونیای‌ پزیشكیشدا ترشی‌ لیمۆ ناسراوه‌ به‌ ( ترشی‌ پزیشكی‌ )
زوور گرنگه‌ كه‌ ئێمه‌ پێكهاته‌كانی‌ لیمۆ بزانین كه‌ پێكهاته‌ێكی‌ زینده‌گی‌ زۆر گرنگی‌ تێدایه‌ بۆیه‌ له‌ 30% پێكهاته‌ی‌ ئاوی‌ لیمۆ نزیكه‌ی‌ 6% تا 8% ی‌ پێك دێت له‌ ترشی‌ لیمۆ و ئه‌و ترشه‌ی‌ كه‌ له‌ سێودا هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها هه‌بونی‌) ستراتی‌ كلس و بۆتاس و(ئه‌و شه‌كرانه‌ی‌ كه‌ له‌ ( ترێ‌ و میوه‌كان و قامیشی‌ شه‌كردا ) هه‌ن وه‌ك چۆن له‌ لیمۆ دا خوێ‌ ی‌ كانزایی‌ و كالیسیۆم و ئاسن و فۆسفۆڕ و مگنیس و مس هه‌یه‌ هه‌روه‌ها فیتامینه‌كانی‌ ( ب1 ، ب2 ، ب3 ،ا ، ج ، ب ب ) بونیان هه‌یه‌و كه‌ ئه‌مانه‌ش ڕۆڵێكی‌ باشیان هه‌یه‌ له‌ ڕاگرتنی‌ هاوسه‌نگی‌ ده‌روونی‌ و سیسته‌می‌ خۆراكی‌ مرۆڤ دا هه‌روه‌ها ڤیتامین ( ا ) كه‌ بوونی‌ هه‌یه‌ له‌ ناو كرۆكی‌ لیمۆدا سه‌رچاوه‌ێكی‌ زۆر گرنگی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ پێست و پێكهێنانی‌ وورده‌ موولووله‌ی‌ زینده‌یی‌ لاشه‌ و و ڤیتامین ( ج ) یش كه‌ له‌ هه‌موو (100 غرام ) ئاوی‌ لیمۆدا نزیكه‌ی‌ ( 40 تا 50 میلی‌ غرام ) هه‌یه‌ كاریگه‌رێكی‌ باشی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر چالاكی‌ باری‌ غوده‌كان و ڤیتامین ( ب ) ڕۆڵێكی‌ باش ده‌بینێت له‌ پاراستنی‌ ده‌ماره‌كان.
پاڵفته‌ی‌ لیمۆ (95% ) ی‌ پێك دێت له‌ ماده‌ بۆنداره‌كان و هه‌ندێك پێكهاته‌ی‌ تری‌ پزیشكی‌ و پیشه‌سازی‌ وه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ یه‌ك كیلۆغرام له‌ پاڵفته‌ی‌ ئاوی‌ لیمۆ پێویستمان به‌ (3000 ) دانه‌ له‌ لیمۆ ده‌بێت.
سووده‌ پزیشكیه‌كانی‌ لیمۆ:-
1-یه‌كێك له‌ پێكهاته‌كانی‌ لیمۆ بریتیه‌ له‌ ڤیتامین ( ج ) ئه‌ویش سوود به‌خشه‌ بۆ چالاك بون و له‌ ناوبردنی‌ میكرۆب.
2-ڤیتامین ( ا ) به‌سوده‌ بۆ گه‌شاوه‌یی‌ و ته‌ڕبونه‌وه‌ی‌ پێست و به‌هێزكردنی‌ خانه‌كان و بینین.
3-ڤیتامین ( ب ) دژی‌ هه‌وكردنی‌ ده‌ماره‌كانه‌.
4-ڤیتامین ( ای‌ ) ئه‌م ڤیتامینه‌ پێی‌ ده‌ڵێن ڤیتامینی‌ گه‌نجی‌ چونكه‌ چالاك كه‌ره‌وه‌یه‌ و هۆكاری‌ دره‌نگ پیر بوونی‌ مرۆڤه‌.
5-كالیسیۆم له‌ لیمۆدا بونی‌ هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش یارمه‌تی‌ ده‌ره‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ ئێسقان و ده‌تبارێزێت له‌ ئێسكه‌نه‌رمه‌ و دڵیش به‌هێز ده‌كـــات.
6-ترشی‌ لیمۆ پاك كه‌ره‌وه‌ێكی‌ چاكه‌و خوێن خاوێن ده‌كاته‌وه‌ له‌ ماده‌ ژه‌هراویه‌كان.
7-یه‌كێكی‌ تر له‌ پێكهاته‌كانی‌ لیمۆ بریتیه‌ له‌ فۆسفۆڕ كه‌ سودێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ چالاك كردنه‌وه‌ی‌ بیر و هۆش و دژی‌ كه‌ساسی‌ و سیستی‌ مرۆڤه‌.
8-پۆتاسیۆمیش گرنگه‌ بۆ هاوسه‌نگی‌ بایولوجی‌ و ئاسنیش سوودی‌ هه‌یه‌ بۆ به‌هێزبوونی‌ خوێن.
هه‌رچی‌ له‌ ماده‌كانی‌ ( السترین و كاربۆهیدرات و شه‌كره‌كانی‌ ناو لیمۆیه‌ سودبه‌خشن بۆ به‌هێزكردنی‌ ده‌ماره‌كانی‌ خوێن وه‌ك چۆن چالاكی‌ به‌خشن به‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ.
چۆن ده‌توانین سود له‌ لیمۆ وه‌ربگرین بۆ پاراستنی‌ ته‌ندروستیمان

ده‌توانین سودی‌ باش به‌ ته‌ندروستیمان بگه‌ێنین به‌ به‌كارهێنانی‌ لیمۆ له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ دیاریكراودا ، ئه‌مه‌ش چه‌ند حاڵه‌تێكه‌ كه‌ لیمۆ سودی‌ باش ده‌گه‌ێنێت به‌ ته‌ندروستیمان:-

1-بۆ شه‌ق بردنی‌ نینۆكه‌كان به‌ لیمۆێكی‌ بچووك نینۆكه‌كان پێش نوستن ته‌ڕ ده‌كرێن و به‌رده‌وامیش شه‌ربه‌تی‌ گێزه‌ر له‌ گه‌ڵ لیمۆ ده‌خورێته‌وه‌.
2-بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ جگه‌ره‌ كێشان / توێكڵی‌ لیمۆ ده‌كوڵێنرێت و وه‌ك چا به‌یانیان ده‌خورێته‌وه‌ چونكه‌ خوێن پاك ده‌كاته‌وه‌ و یارمه‌تیت ده‌دات بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ كێشان.
3-پێستی‌ چه‌ور/ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی‌ ئه‌م حاله‌ته‌ پێویسته‌ به‌ له‌تێك لیمۆ ده‌م و چاومان بسڕینه‌وه‌ و سه‌رله‌به‌یانی‌ به‌ ئاوی‌ شله‌تێن بیشۆیین.
4-كڕێشی‌ سه‌ر / بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌بێت به‌ به‌كارهێنانی‌ له‌تێك لیمۆ سه‌ر وقژ نه‌ڕبكرێت پاشان سه‌رله‌به‌یانی‌ به‌ ئاوی‌ شله‌تێن و شامبۆ سه‌ر بشۆرێت.
5-بۆ كردنه‌وه‌ی‌ مه‌یلی‌ خواردن ( اشتها‌و) / پیش نان خواردن له‌ تێك لیمۆ بخورێت یان به‌ گیراوه‌یی‌ له‌گه‌ڵ خواردندا به‌كاربهێنرێت یان به‌و شێوه‌ی‌ كه‌ خۆت پێت خۆش بێت.
6-بۆ چاره‌سه‌ری‌ گرێ‌ ی‌ قوڕگ و هه‌وكردنی‌ له‌وزه‌كان / به‌ ئاوی‌ لیمۆ غه‌رغه‌ره‌ ده‌كرێت و پاشان شه‌ربه‌تی‌ لیمۆ به‌ فێنكی‌ ده‌خورێته‌وه‌.
7-قڵیشانی‌ پێست/ ئاوی‌ لیمۆ له‌گه‌ڵ زه‌یتی‌ زه‌یتون تێكه‌ڵ ده‌كرێت و دواتر پێستی‌ پێ‌ چه‌ور ده‌كرێت.
8-بۆ لابردنی‌ په‌ڵه‌ی‌ ده‌م و چاو/ لیمۆیه‌ك ده‌گوشرێت و به‌ ڕێژه‌ی‌ ئاوی‌ لیمۆكه‌ زه‌یتی‌ زه‌یتونی‌ تێده‌كرێت له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچكی‌ بچووك له‌ هه‌نگوین تێكه‌ڵ ده‌كرێت پاشان ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك كاتژمێر ده‌گیرێته‌ ده‌م و چاو.
9-ئازاری‌ ئه‌ژنۆ و رۆماتیزم/ به‌ له‌ته‌ لیمۆیه‌ك شوێنی‌ ئازاره‌كه‌ ده‌شێلرێت بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ ده‌قیقه‌ پێش خوتن و نابێت ئاوی‌ لیمۆكه‌ به‌ شوێنی‌ سڕینه‌كه‌وه‌ لاببرێت ئه‌مه‌ش هه‌موو به‌یانێك دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی‌ شه‌ربه‌تی‌ لیمۆی‌ سروشتی‌ و خواردنی‌ نعناو زه‌نجه‌بیل هه‌فتانه‌.
10-هه‌لاَمه‌ت/ چه‌ند قه‌تره‌یه‌ك له‌ ئاوی‌ لیمۆ ده‌كرێته‌ ناو لووته‌وه‌ پاشان به‌یانیان و ئێواران شه‌ربه‌تی‌ لیمۆ به‌ تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ هه‌نگوین و ئاوی‌ گه‌رم ده‌خورێته‌وه‌.
11-نه‌هێشتنی‌ كرمی‌ گه‌ده‌/ یه‌ك لیمۆ به‌ توێكڵ و تۆوه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كوترێت و بۆ ماوه‌ی‌ دوو كاتژمێر ده‌كرێته‌ ناو ئاوه‌وه‌ پاشان ده‌پاڵێورێت و هه‌نگوینی‌ بۆ زیادده‌كرێت و پێش خه‌وتن ده‌خورێته‌وه‌ .
12-خوێن به‌ربوونی‌ لووت/ هه‌ندێك لۆكه‌ به‌ ئاوی‌ لیمۆ ته‌ڕده‌كرێت و كونه‌ لووتی‌ پێده‌گیرێت تا خوێنه‌كه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌.
13-بۆنی‌ ده‌م/ به‌ جوینی‌ توێكڵی‌ لیمۆ به‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
14-هه‌ڵوه‌رینی‌ مووی‌ سه‌ر/ پێستی‌ سه‌ر به‌ ئاوی‌ لیمۆ ته‌ڕده‌كرێت یان ده‌شۆرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌.
15-زه‌ردی‌ دانه‌كان/ ئاوی‌ لیمۆ به‌ فڵچه‌ی‌ ده‌م و ددان به‌كاربهێنه‌ بۆ شۆردنی‌ دانه‌كان.
16-بۆنی‌ ناخۆشی‌ ناو سه‌لاجه‌/چه‌ند له‌ تێك له‌ لیمۆ له‌گه‌ڵ بڕێك له‌ خه‌ڵوزی‌ دار له‌ ناو سه‌لاجه‌ دابنێ‌ و بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێك ه‌ كراوه‌یی‌ به‌ جێی‌ بهێڵه‌ تا بۆنه‌كه‌ لاده‌چێت.
17-بریقه‌داركردنی‌ كه‌ل و په‌له‌ كۆنه‌كان/ لیمۆیه‌ك ده‌كرێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خوێی‌ چێشتدا ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی‌ پێده‌سڕێت .
18- لابردنی‌ په‌ڵه‌ی‌ جل و به‌رگ / پارچه‌یه‌ك لیمۆ ده‌خرێته‌ دوو توێی‌ جله‌كه‌وه‌ و ئوتوی‌ گه‌رمی‌ به‌سه‌ردا ده‌هێنرێت تا په‌ڵكه‌ لاده‌چێت.
19-لابردنی‌ مره‌كه‌ب یان شوێنه‌واری‌ ڕه‌نگی‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌ ده‌سته‌كانه‌وه‌/ به‌ ئاوی‌ لیمۆ ده‌سته‌كان ده‌شۆرێت .
20-نه‌هێشتنی‌ بۆنی‌ ناخۆش له‌ناو ماڵدا/ ئه‌گه‌ر به‌ ووشكی‌ توێكڵی‌ لیمۆ بسوتێنرێت له‌ناو ماڵدا ئه‌وا هه‌موو بۆنێكی‌ ناخۆش له‌ ناو ماڵه‌كه‌ت لاده‌چێت و نامێنێت.
21-ڕێگرتن له‌ بلاَو بونه‌وه‌ی‌ بۆنی‌ ماسی‌ له‌ چێشتخانه‌دا بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵ/ پێش برژاندن یان سوركردنه‌وه‌ی‌ ماسی‌ له‌تێك له‌ لیمۆ بكرێته‌ ناو ئه‌و ڕۆنه‌ی‌ كه‌ به‌ كاری‌ ده‌هێنیت بۆ چاك كردنی‌ ماسیه‌كه‌ ئیتر ئه‌و بۆنه‌ی‌ نامێنێت.
له‌به‌ر بوونی‌ ئه‌م هه‌موو سودانه‌ی‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌ لیمۆ دا دایناوه‌ ئامۆژگاریتان ده‌كه‌ین كه‌ با هیچ ژه‌مێكی‌ ڕۆژانه‌ له‌ خواردنتان به‌بێ‌ ئاوی‌ لیمۆ نه‌بێت ئیتر له‌ ناو زه‌لاَته‌دا بێت یان شۆربا یان هه‌ر خواردنێكی‌ ترتان بێت به‌لاَ!م پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانرێت كه‌ شه‌ربه‌ت یان ئاوی‌ لیمۆش وه‌ك هه‌موو گیراوه‌ ترشه‌كانی‌ تر زوو به‌سه‌ر ده‌چێت و خراپ ده‌بێت بۆیه‌ هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌م جۆره‌ به‌رهه‌مانه‌ له‌ ناو سه‌لاجه‌دا هه‌ڵبگیرێت بۆیه‌ ده‌بێت به‌ پێی‌ پێویست دروست بكرێن و به‌ كار بهێنرێن.

چۆن نه‌خۆش ده‌كه‌ویت له‌كاتێكدا لیمۆ هه‌یه‌

چۆن نه‌خۆش ده‌كه‌ویت له‌كاتێكدا لیمۆ هه‌یه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!