فێركاری::چۆن دیڤیدی ڕیکۆڤەری دروست ئەکەیت بۆ لاپتۆپەکەت

10806353_10152515596566818_7618360596423910162_n (1)3

 

How To Create a Windows 7 Recovery Disk for Future

سڵاوو ئازیزان ….

لەم بابەتەدا بە ڤیدیۆ جوان ڕونم کردۆتەوە کە چۆن دیڤیدی ڕیکۆڤەری دروست ئەکەیت بۆ لاپتۆپەکەت .

پێشەکی هەر کەسێک لە ئێوە کاتێک لاپتۆپێکی تازە ئەکڕێت پێویستە لە پێش هەموو شتێکەوە ئەوەت بیر نەچێت کە ئەو دیڤیدیەی بۆ دروست بکەیت چونکە زۆر زەرورە بۆ کاتێک کە توشی کێشە ئەبیت دوای زۆر بە ئاسانی ئەیخەیتەوە سەر سیستەمە ئەسڵیەکەی خۆی و ئەیهێنیتەوە بۆ سەر شەریکەی وەکو یەکەم جار ..
من ئەم ڤیدیۆیەم لە ٢٠١١ ڕیکۆرد کردوە بەڵام بە باشم زانی بۆتان دابنێم چونکە پێویستە ،،
وە من لەسەر لاپتۆپێکی توشیبا کارەکە ئەکەم بەڵام بۆ مۆدیلاکانی تریش هیچی وای فەرق نیە ، هیوادارم سودی هەبێت و تکایە ئەم بابەتە بڵاو بکەنەوە با هاوڕێکانیشت بێ بەش نەبن و هیوادارم قەت قەت کێشەتان نەبێت ..
بۆ ئەم کارە پێویستت بە چەند دیڤیدیەک ئەبێت لە جۆری دیڤیدی ئاڕ ، یەک دەستە بکڕە هەرچەندی داوا کرد بیکە سیستەم بۆ سیستەم فەرق ئەکات لەوانەیە ٢ دانەی بوێت و جاری واش هەیە ٤ تا ٥ دانەی ئەوێت ، بەڵام لە بیرت نەچێت لە سەر دیڤیدیەکان ژمارەیان لەسەر بنوسە بۆ نمونە دیڤیدی ١ دیڤیدی ٢ هتد…. جونکە کاتێک ویستت فۆڕماتی پێبکەیت ئەویش بە ژمارە داوات لێ ئەکات .

فەرموون ئەوەش فێرکاریەکە بە دەنگی خۆم ..

خۆشەویستان هیوادارم بابەتەکان بڵاو بکەنەوە بۆ ئەوەی هەموو هاوڕێکانتان سودمەند بن ..

لایک + کۆمێنت + شەیر = ڕێزگرتنە لە ماندووبونمان .. زۆر سوپاس.

پرسیار ؛؛ پێتان باشە فێرکاری داهاتوو لەسەر چی بێت ؟

لەگەڵ ڕێزوو خۆشەویستی برا بچوکتان ،،
▂▃▅Salah/Marco@IT▅▃▂


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!