فێركاری::چۆن پارتیشن دروست ئەکەیت و وە چۆن ئەیسڕیتەوە ..

10806280_10152516098206818_4966329353805965474_n

how to make a partition on windows 7

سڵاوو خۆشەویستان …

بابەت ؛؛؛ چۆن پارتیشن دروست ئەکەیت و وە چۆن ئەیسڕیتەوە ..

بەڕێزان لەم بابەتەدا زۆر بە ئاسانی و بە جوانی شیم کردۆتەوە بۆتان بە ڤیدیۆ کە چۆن بەشێکی زیاد دروست ئەکەیت بۆ هارددرایڤەکەت یان ئەگەر بتەوێت ئەشتوانیت بیکەیت بە دوو بەشەوە ، ئەمە لە کاتێکدا تۆ لەوانەیە توشی کێشەیەک ببیت و لەو کاتەدا هیچ دیڤیدیو سیدی و فلاش میمۆریت لە لا نیە و وە شتیشت زۆرە و ئەشتەوێت فۆڕماتی بکەیت ، ئەتوانیت بەم ڕێگایە بەشێک جیا بکەیتەوە لە هارددرایڤەکەت و هەموو شتەکانت لەوێ دابنێیت و فۆڕماتی بکەیت ، وە هەر لەم ڤیدیۆیەدا باسم کردوە ئەگەر پێویستت پێی نەما ئەتوانیت بیسڕیتەوە ،،،

فەرموون ئەوەش ڤیدیۆکە بە دەنگی خۆم …

ڤیدیۆکە تەنها ٨ دەقەو نیوە ..

تێبینی ؛؛ هیوادارم بڵاوی بکەنەوە بۆ ئەوەی هەموو برادەرەکانتان سوودمەند بن بۆ ئەوەی بە هەموومان بتوانین لە کێشەکانی یەکتر کەم بکەینەوە و وە خۆشحاڵیشم ئاگادرم بکەن کە فێرکاری داهاتومان چی بێت باشەو چیتان پێخۆشە بە نامە و بە کۆمێنت ئاگادارم بکەن زۆر سوپاستان ئەکەم هیوادارم لە هەموو کێشەیەک بە دوور بن ..

پرسیار ؛؛ پێتان باشە فێرکاری داهاتوو لەسەر چی بێت ؟

لەگەڵ ڕێزوو خۆشەویستی برا بچوکتان ،،
▂▃▅Salah/Marco@IT▅▃▂


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!